Innovative Pedagogy by Akar Hassan Karim

Test One
Just for Test.

Teaching Methods
یەکەم وانەی مۆدێلی دووەمی خولی پێداگۆجیمان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 4,6,2023 وەرگرت
لە وانەی یەکەم پاش یەکترناسینێک و باسکردنێکی کورت لەبارەی مۆدێلەکە و ڕێکخستی کڵاسەکەوە بەڕێز مامۆستا میران دەستیکرد بە بابەتی یەکەمی مۆدێلەکە.
سەرەتا پرسیاری لە بەشداربوان کرد مەبەست لە  پێداگۆجی چییە؟
ئێمەش بە شێوەی گروپ ڕای خۆمان یەکخست و وەڵاممان دایەوە.
لە پاشدا، سێ بابەتی سەرەکی مۆدێلەکە بە بەشداربوان ناسێنرا کە بریتیبوون لە (Teaching Methods, Assessment Tools, Creating learning Environments)....
دواتر، پرسیارێک لەبارەی سکیڵەکانی سەدەی بیست و یەک وروژێنرا و گروپەکان وەڵامیی خۆیان ئاممادەکرد و بە نوێنەرایەتی ئەندامێکی گروپەکە وەڵام درایەوە.
لە کۆتای یەکەم وانەدا چەند بابەتێکی دیکە باسیان لێ کرا وەک (Creative Pedagogy, Creative Teaching.....).

وانەی دووەم لە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 6.6.2023 وەرگیرا
لەم وانەیەدا بەشێوەیەکی چڕتە باس لە ڕێگاکانی وانە وتنەوە کرا، لە سەرەتادا باس لە (lecturing) کرا، لایەنە باش و خراپەکانی ناسێنرا. پاشان باس لە (workshop) کرا لەگەڵ کۆمەڵێک ڕوونکردنەوە لەبارەی (Seminar, symposium,...). پاشان تەکنیکێکی جیاواز و نوێ بۆبوانە وتنەوە بەشێوەیەکی کرداری جێبەجێ کرا بە ناوی(Fish-bowel Learning).
دواتر قسە لە بارەی (authentic learning) کرا....

لە کۆتایی وانەکەدا مامۆستای وانە پلانی وانەی داهاتووی ئاشکراکرد کە بریتیبوو لە پێدانی زیاد لە سەر ناونیشان و ڕێگای جیاوازی وانە وتنەوە بۆ ئەوەی لەلایەن بەشداربوانەوە بە شێوازی گروپ ناونیشان بۆ خۆمان دیاریبکەین و بۆ وانەی دواتر سیمینارێکی لەبارەوە ئامادەبکەین و پێشکەشی بکەین.

لە هەفتەی دواتر ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 13.6.2023 هەموو بەشداربوان سیمیناری خۆمان ئامادەکردبوو وە پێشکەشمانکرد.
هەریەکەمان سودێکی زۆرمان لە سیمیناری هاوڕێکانمان وەرگرت لە ڕووی ناوەڕۆکی ئەو ڕێگەی وانەوتنەوەیەی کە ئاممادەمانکردبوو، سەرەڕای ئەوەی سودێکی زۆرمان وەرگرت لە ڕووی باشتر مەنەجکردنی کاتەکانمان و ئەدامان لەسەر ستەیج و قسەکردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە وانەوتنەوە.
لە هەمانکاتدا بەشداربوان داوایانلێکرا سەرنج و تێبینیەکانمان لەسەر سیمیناری هاوڕێکانمان تۆمار بکەین لە ڕووی ناوەڕۆکی بابەتەکە و شێوازی ئەداکردنی پێشکەشکاران لەسەر ستەیج و.....
تۆمارکردنی تێبینیەکانمان جارێکیتر بوەوە بە ئەسایمێنتێکی دیکە بۆمان.

لە کۆتایدا، دەتوانین بڵێین کۆمەڵێک زانیاری گرنگمان لەسەر ڕێگاکانی وانەووتنەوە پێدرا سەرەڕای سوود وەرگرتن لە سیمیناری هاوڕێکانمان لەسەر ڕێگا جیاوازەکانی وانە ووتنەوە و ئەدا و کەموکورتیەکانمان دەکرا هەندێک لەو ڕیگایانە ی وانە ووتنەوە بەشێوەیەکی پراکتیکی بخرانایە ڕوو بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوونمان بە ڕێگاکە و دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی کە ئەم شێوازی ووانە وتنەوەیە بۆی سەرکەوتووە و هەروەها ئەو بوارانەش دەستنیشانبکرایە کە ئەم ڕێگایە تیایدا کەمتر سەرکەوتوو دەبێت ، بۆ نموونە (Choral speaking

هەرچەندە بەشێک لە ئاممادەکارانی سیمینارەکان ئاماژەیان دەدا گونجاوی ڕێگاکەیان بۆ بوارە جیاوازەکان بۆ نمونە کاتێک گروپی ئێمە باسمان لە بەکارهێنانی سڵایدکرد  ئاماژەمان پێدا دەکرێت ڕێگایی نوسینەوە سەرکەوتوتر بێت لە بەکار‌ینانی سڵاید لە بواری ماتماتیکدا بەڵام، لە بوارێکی وەک ئایتی دەکرێت بەکارهێنانی سڵاید گونجاوتر بێت.

Assessment Tools / Methods
ڕۆژی 5شەممە ڕێکەوتی 15.6.2023 دەستکرا بە وانە لەسەر بابەتی Assessment، پێناسەی assessment، بۆ ئەسسێسمێنت ئەکەین؟ خاسیەتەکانی،.... باسکرا.

لە وانەی ڕۆژی 1شەممە ڕێکەوتی 18.6.2023، سەرەتا مامۆستای وانە بابەتی rubric ی ناساند و گرنگی و جۆرەکانی باسکرد هەروەها چەند نموونەیەکی پیشانی بەشداربواندا وە بەشێوازێکی کرداری چۆنییەتی دروستکردنی ڕوبریکی لەسەر وایت بۆردەکە ڕونکردەوە.
پاشان ئامادەبوان دابەشکران بەسەر 7 گروپدا و بۆ هەر گروپێک بابەتێکی دیاریکرد تا گروپەکان ڕوبریکی بۆ ئاممادەبکەن،هەروەها کات درا بە بەشداربوان تا گفتوگۆ بکەن لەسەر چۆنیەتی ئاممادەکردنی ڕوبریکەکانیان،لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستای وانە چاودێری و ڕێنمایی گروپەکانی دەکرد و تێنینیەکانی لەسەر کارەکانیان دەخستە ڕوو. بەم جۆرە ئەم وانەیە کۆتایی هات.
وانەی دواتر ڕۆژی 3شەممە ڕێکەوتی 20.6.2023 وەرگیرا، لەم وانەیەدا گرووپەکان کاتیان پێدرا بۆ هەر گرووپێک 15 بۆ 20 خولەک تا سیمینارێک لەسەر ڕوبریکەکانیان بۆ بەشداربوان بخەنە ڕوو هەروەها ڕونکردنەوەی تەواوبدەن لەسەری. سیمیناری یەکەم و دووەم بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوو تا سیمیناری سێێیەم هەندێک هەڵەتێگەیشتن لەسەر ناونیشانی بابەتەکان و ناوەڕۆکی بابەتەکان درووستبوو تاوایلێهات پرسیار و ڕەخنەکان بە ئاڕاستەیەکی توندترچوو چەند بەشداربوویەک هێرشیان کردە سەر بۆچوونەکانی یەکتر، لە دواتردا مامۆستای وانەکە ناچارکرا ڕونکردنەوەی زیاتر لەسەر بابەتەکان بدات و هەوڵی ئارامکردنەوەی گرژیەکان بدات. لەدوایدا دەرکەوت هۆکاری لێکتێنەگەیشتنەکان گۆڕینی ناونیشانە دیاریکراوەکان بووە لەگەڵ لادان لەو چوارچێوە گشتییەی بۆ دروستکردنی ڕوبریکەکە دانرابوو لەلایەن مامۆستای وانەوە.

هەفتەی دواتر ڕۆژی 1 شەممە ڕێکەوتی 25.6.2023 وانەکە لەلایەن د. کاروان وترایەوە
...... م