My artistic padlet by Alan Arif Abdalla Pirot

Innovative pedagogy
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢٢/٨/٢٠٢٢ ) لە سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هۆڵی نالی، لەگەڵ بەڕێز مامۆستا (میران) دەستمان کرد بە خوێندنی مۆدڵی سێهەمی پێداگۆجی لە ژێر ناونیشانی (Innovative Pedagogical Methods and Assessment Tools). لە سەرەتادا بە پرسیاری ئایا پێداگۆجی چی دەگەیەنێت لای ئێوە دەستمان پێکرد، کە هەر خوێنکارە و بۆچوونی خۆی وت. ئەوەی من لە دوو مۆدڵی ڕابردوو فێربووم پێداگۆجی یەکێکە لە ڕێبازە ئەکادیمییە پێشکەوتووە سەردەمیەکانی وانە وتنەوە کە تێیدا ژینگەیەک دروست دەکرێت بۆ ئەوەی فێرخواز بکرێتە سەنتەر و زیاتر دەنگی ببیسترێ، بە مانایەکی تر فێرخواز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرپرس دەبێت لە فێربوونی خۆی بەشێوەیەکی کارا، نەوەک هەر وەرگرێکی پاسڤ بێت. دواتر جیاوازی نێوان (skill & knowledge) باسکرد، کە زانیاری ئەوەیە کە لەسەرچاوە جیاوازەکانەوە وەکو کتێب و ئەزموونی کەسانی تر و هتد وەری دەگریت بەلام کە زانیارییەکانمان کرد بە عمل و بەدەست ئەنجاماندا دەبێتە (skill). دواتر هاتینە سەر باسی ئەو بابەتە سەرەکیانەی لە مۆدڵە ئەیانخوێنین (Main themes of the module) کە سێ بەشی سەرەکییە ئەوانیش:
1_ Teaching method
2_ Assessment Tools
3_ Creating learning environment
لە (Teaching method) لە ڕێگاکانی وانە وتنەوە پێویستە هەموو ئەو پێداویستیانەى خوێندکارە جیاوازەکان هەیانە بە تەکنیک و مێثۆدی جیاواز پڕ بکرێنەوە بۆ ئەوەى (outcome) ێکی باشت هەبێت. کە ئەمیش پێویستە (Assess) بکرێتە بۆیە پێویستە باسی ئامڕازەکانی هەڵسەنگاندنیش بکەین (Assessment Tools
) کە پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ فێربوون بێت نەوەک ئەوەى پێمانداوە لێوەربگرینەوە، واتە نابێت مامۆستا هەڵسەنگاندن بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەکاربهێنێت، هەروەها  جگە لە زانیاری دەبێت (Assess) مهارەش بکەین. ئەمانەش لە ڕێگاى دروست کردنی ژینگەیەکی سەردەمیانەى فێربوونەوە دەبێت کە پێویستە تووڵە دیجیتاڵییەکانى تێدا فەراهەم کرابێت.
دواتر هاتینە سەر باسی (Educational Futures) داهاتوو پەروەردە لە چەند وڵاتێکی جیاوازی وەکو (Uk, China and USA)
١_ سەرەتا باسی (Hologram) مان کرد وەکو یەکێک لە ڕێگاکانی فێربوون و وانەوتنەوە کە لە یەکێک لە زانکۆکانی بەریتانیا کاری پێدەکرێت. بەشێوازێکی ڤیدیۆیی ژینگەیەک بۆ ئامادەبووان دروست دەکات کە وا هەست بکەن ئەو کەسەی وانەکە دەڵێتەوە ئامادەیە و لە ناویاندایە بۆ نمونە دەتوانێت یەکێک لە وانەکانی ئەنشتاین پەخش بکەیت خوێندکاران ئەو هەستەیان بۆ دروست دەبێت کە ئەنشتاین خۆیەتی وانەکان دەڵێتەوە.
٢_ (Facial recognition to monitor student attention in class) ئەم جۆرەیان لە وڵاتی چین جێبەجێ دەکرێت، بەشیوازێک کامێرایەک لە پشت سەرى مامۆستا دادەنرێت بۆ تێبینی کردنی جوڵە و کاردانەوەکانی خوێندکار، کامێراکە حەوت (emotion) جیاوازی تێدا تعریف کراوە لەوانە (happy,sad, disappointed, scared.....)کاتێک مامۆستا وانە دەڵێتەوە هەر یەک لەو ڕیاکشنانەى لە خوێندکاردا ڕوو بدات بە تێبینی بۆ مامۆستا دەچیت مامۆستاکەش لەسەر بنەمای ئەو کاردانەوەیە مامەڵە لەگەڵ خوێندکارەکە دەکات. هەندێک ئەم سیستەمەیان پێباش نییە ئەڵێن متمانە ناهێڵێت، بەڵام بە بۆچوونی خۆم بۆ ئاستی سەرەتایی شـتێکی زۆر باشە بەڵام بۆ زانکۆ و ئامادەیی لەگەڵیدا نیم.
٣_ (Virtual reality as a tool for research and training) ئەمیشیان جۆرێکی ترە لە شێوازەکانی پەروەردە و فێربوون، لێرەدا فێرخواز چاویلەکەیەکی زیرەک لە چاو دەکات کە پێی دەڵێن (VR) (Virtual reality)  واتە واقعەى گریمانەیی، کە ژینگەیەک دروست دەکات وا هەست دەکەیت بەشێوەیەکی واقعی لە شوێنەکەیت، بۆ هەندێک بابەت زۆر گرنگە لەوانە ( ئۆپراسیۆنی سەربازی، ئەندازیاری و مێژووی و هتد).
دواتر هاتینە سەر باسی (مهارەکانی سەدەی بیست و یەک)، سەرەتا مامۆستا داوای لە خوێندکارەکان کرد کە ببینە چەند گروپێک و خۆمان ئەو مهارانە بنوسین کە پێویستمان دەبێت لە بابەتێکدا کە هەر یەکەمان و چەند مهارەیەکمان باس کرد. دواتر مامۆستا بۆ خۆی سێ مهارەى جیاوازی بۆ باس کردین:
1_ Learning skills کە لە ئەمانە پێکهاتووە (critical thinking, creativity,collaboration, communication)
2_ Literacy Skills کە ئەمیش ئەم مهارانە لە خۆی دەگرێت (Information, Media, Technology).
3_ Life skills ئەمیشیان مهارەکانی ژیان لەخۆى دەگرێت (Flexibility, leadership,initiative, productivity, social skills).
ئەوەى تێیگەیشتم ئەوەیە بەپێی جیاوازی بابەتەکان پێویستیمان بە چەند مهارەیەکی جیاواز دەبێت بۆ نمونە ئەگەر بمەوێت لەگەڵ چەند کەسێک توێژینەوەیەک بڵاو بکەمەوە پێویستیمانە بە مهارە جیاوازەکانی (collaboration, Technology, flexibility, initiative....) دەبێت بۆیە پێویستە مهارەکانمان گەشە پێبدەین.
دواتر هاتینە سەر (Creative pedagogy)، بەڵام لەم وانەدا بەهۆی هیلاکیمەوە و بەهۆی ئەوەى باسکردنەکەى کەوتە دە دەقەی ئاخیری کلاسەکە باش تێنەگەیشتم.
ڕۆژی چوارشەممە بەروارى (٢٤/٨/٢٠٢٢) بە دووبارە کردنەوەى وانەی پێشوو لەلایەن مامۆستاوە بە باشی لە (Creative pedagogy) تێگەیشتم کە لە سێ تەوەر پێک دێت:
١_ Creative teaching کە مەبەست لێی بەکارهێنانی ڕێبازێکی وانە وتنەوەیە کە کاریگەر و بە چێژ بێت و دینامیکی بێت و فۆکس لەسەر پراکتیسەکانی مامۆستایە و پێویستە مامۆستا flexible بێت و مێشک کراوە بێت.
٢_ Teaching for creativity فۆکس لەسەر خوێندکار و تواناکانێتی و هانبدرێت و دەرفەتى گەشەسەندنى تواناکانى بۆ بڕەخسێنرێت. ئاسانکاری بکرێت بۆ خوێندکار و بەشداری پێ بکرێت.
٣_ creative learning، لێرەدا فوکس لەسەر ئەزموونەکانى فێرخوازە و فێربوون لە ڕێگاى پرسیارکردن و گەڕانە.
هەموو ئەمانە وا دەکەن پێداگۆجییەکى سەرکەوتوو و داهێنەرانە دروست بن.
دواتر باسی ( Key elements of effective pedagogy  ) مان کرد کە هەریەکە لە (combination, content, context, change)  ڕەگەزێکی سەرەکین لە پێداگۆجییەکی کاریگەر لە ڕیگای بەکارهینانی مێثۆدی جیاواز و بۆ پڕ کردنەوەى هەموو گاپەکان، هەروەها ناوەڕۆکی بابەت و ئەو بارودۆخە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی هەن کاریگەرییان هەیە، هەروەها گۆڕینی ژینگەکەش کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە لایەن مامۆستاوە بۆ پێداگۆجییەکی کاریگەر.
دواتر هاتینە سەر بابەتی یەکەمی مۆدڵەکەمان کە ئەویش
(Teaching method)ە.
چەند مێثۆدێکی باومان هەیە بۆ وانە وتنەوە لە شێوازە هەرە کۆنەکەی بریتییە لە (Lecturing) کە لێردا مامۆستا سەنتەرە و معلوماتێکی زۆر دەگەیەنێت لە کاتێکی کەمدا و شتەکان و بابەتەکان خێراتر دەڕۆن لە چاو گفتوگۆ (Discussion) بەڵام خراپییەکەی ئەوەیە خوێندکار دەبێتە وەرگرێکی ناچالاک و ئامادەیی نامێنێت و زوو زوو خەیاڵی دەڕوات، هەروەها جیاوازی و توانای خوێندکارەکانت بۆ دەرناکەوێت چونکە چانسی بەشداری زۆر کەمە.
هەروەها باسی چەند خاڵێکمان کرد کە کاریگەرى مامۆستا لە کلاسدا زیاد دەکات لەوانە (دەنگ، جوڵە، eye contact.....)
هەروەها باسی چەند شێوازێکی ترى باوى وانە وتنەوەمان کرد لەوانە (Seminar, workshop, written assignment,Laboratory/field work, Graduation project/work placement ).
ئەوە فێربووین کە سیمینار پێویستە کورت بێت و نابێت بچیتە وردەکارییەوە، زیاتر پێویستە بابەتێک بوروژێنیت کە خەڵک سوودی لێببینێت.
دواتر باسی مەرجەکانی ۆرکشۆپێکی سەرکەوتوومان کرد کە بەو شیوازە نییە کە لە ئێستادا لە زۆربەی شوێنەکان دەکرێت بەڵکو ۆرکشۆپ دەبێت بۆ ئەو کەسانە بێت کە لەو بوارەدا کار دەکەن وە دەبێت ئامانجەکەی دیار بێت و شێوازی بەرێوەبردن و شوێنەکەی ڕوون بێت و لە کۆتایدا بە دەرئەنجامێک بگات. باسی (Assignment) یشمان کرد کە پێویستە هەموو وردەکارییەکی تێدا بێت بۆئەوەى (outcome) یکی باشمان دەست کەوێت. هەروەکو ڕوونیشە (Laboratory/field work) یش زیاتر بۆ بەشە زانستییەکانە و ئەمەیان فێربوون لە ڕێی ئەنجامدانەوەیە، هەروەها دەردەکەوێت کە خوێندکار دەتوانێت ئەو زانیاریانەى لایەتی بیانکاتە (Skill).
دواتر باسی (Fish_bowel learning)مان کرد کە خوێندکارەکان دەکرێن بە دوو گروپەوە بەشێکیان دەچنە ناو بازنەکەوە و مناقەشەی بابەتێک دەکەن و ئەوانەى دەرەوەی بازنەکەش گوێ دەگرن و تێبینی ئەنووسن و مامۆستاکەش وەکو بەڕێوەبەر لەوێ دەوەستێ. دواتر ڕۆڵی خوێندکارەکان دەگۆڕێتەوە و یەک بە یەک ئەوانەى ناو بازنەکە هەڵدەستێنێ و ئەوانەی دەرەوە دەخاتە ناو بازنەکە و بەو شێوازە بەردەوام دەبێت، هەر لە پۆلدا بە شێوازێکی پڕاکتیکی (Assignment)ى (Flipped classroom) کە مامۆستا پێیدا بووین پراکتیزمان کرد، کە سەرەتا چوار خوێندکار لە ناو بازنەکەدا بووین دواتر دانە بە دانە هەڵدەستاین و کەسێکی تری دەرەوەى بازنەکە دەهات بۆ گفتوگۆ.
هەروەها شێوازێکی ترى وانە وتنەوەشمان باس کرد کە (Authentic Learning ) بوو، کە ئەمیش مەبەست لێی فێربوونی سروشتی و واقعییە بۆ شتەکان بۆ نمونە ئەو زانیاریانەی لاتە لە ژینگەیەکی ڕاستیدا Apply بکەیت، بۆ نمونە خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری دەبەیتە سەر بینا یان شەقامێک تاوەکو بزانیت چۆن دیزاینی ئەکەن. لە کۆتایی وانەکە مامۆستا میران داوای لێکردین کە بۆ وانەی داهاتوو هەر گروپەى شەش کەسی و سیمیناریک لەسەر یەکێک لە ڕێگاکانی وانە وتنەوە ئەنجام بدەین.
٢٩/٨/٢٠٢٢ ڕۆژی دوو شمە بە چەند سیمینارێک باسی چەند ڕێگای وانەوتنەوەى جیاوازمان کرد. یەکەمیان (Project method) بوو، کە مەبەست لێی فێربوونە لە ڕێگای پڕۆژەیەکەوە کە دەدرێت بە خوێندکار لە لایەن مامۆستاکەیەوە، زیاتر بۆ بەشە زانستییەکان گونجاوە، لایەنی باشی ئەوەیە خوێندکار پشت بەخۆی دەبەستێت و چالاکانە بەشدار دەبێت لە فێربوونی خۆی. لایەنە خراپییەکەشی ئەوەیە تێچوونی زۆره هەم لە ڕووی کاتەوە هەم لە ڕووی داراییەوە.
دووەم سیمینار گروپەکەی خۆمان پێشکەشمان کرد (Student from abroad/ Exchange student) کە مەبەست لێی گەشتکردنە بۆ وڵاتێکی تر بەمەبەستی خوێندن لە ڕێگای دامەزراوەیەکی هاوبەشەوە کە لە نێوان دوو پێکدەهێنرێت بەمەبەستی ئاڵوگۆڕ کردنى خوێندکارەکانیان، مەرجیش نییە خوێندکار کاتێک ئەچێتە زانکۆی میوان خوێندکارێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى ئاڵوگۆڕ بکەن، ئاسۆی خوێندن و ئەزموون لە دەرەوەی وڵات بۆ هەمووان وەکو یەک نییە، دەکرێت چێژ بەخش و وروژێنەر یان وەڕسکەر و بێزارکەر بێت، بەڵام ئەوەى بۆ هەمووان چوونیەکە ئەوەیە ئەزموونێکی لەیاد نەکراوە و لە میمۆریدا دەمێنێتەوە. سوودەکانی ئەم ڕێگەیە ئەوەیە خوێندکار ئەزممونی کەلتووری وڵاتێکی تر دەکات، دەتوانێت کەسەیاتی خۆی بدۆزێتەوە و خۆی گەشە پێبدات. فێربوونی زمان یەکێکی ترە لە باشییەکانی، دروستکردنی هاوڕێی تەمەن لە وڵاتانی جیاواز، دەرفەتی دامەزراندن و چوونە کاری زیاتر دەکات .... هتد. خراپییەکانیشی بریتین لە دووری لە ماڵ و خانەوادە، هەروەها لایەنی دارایی ە کارگێری یەکێکی ترە لە هەرە لەمپەرە بەهێزەکانی بەردەم ئەم پڕۆسەیە. گۆشەگیری و بێتاقەتى لە کاتێکدا کە خوێندکارەکە ئەزموون و توانای دروستکردنى هاوڕیی نەبێت. گونجان لەگەڵ خێزانێکی تازەش یەکێکی ترە لە ئالنگارییەکانی. لایەنی تطبیقی ئەم مێثۆدەش ئەوەیە ئەبێت کۆلێژ یان فاکەڵتی کەسێک یان ستافێک دیاری بکات وەکو ڕێکخەری پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران کە ئەرکیان پێدانی زانیارییە بە فێرخوازان لەسەر پڕۆسەکە هەروەها دبێت هەمیشە لەپەیوەندیدا بێت لەگەڵ ڕێکخەرانی ئەم پڕۆسەیە لە دەرەوەى وڵات تا ئەگەر هەر یاسا و ڕێنماییەکی چاوەڕوان نەکراو لە بەشەکان هاتە پێش ئاگاداریان بکاتەوە، هەروەها ئەرکیان پێدانی زانیارییە بە فێرخوازان لەسەر ئەو خولانەی کە پێویستە وەری بگرن، چونکە ناکرێت بەشداری لە کۆرسێک بکەن لەناوخۆ مقبول نەبێت، هەروەها پێویستە هەمیشە لەبەر دەست بێت بۆئەوەى کە فێرخواز هەر پرسیارێکی ئەکادیمی هەبوو لێی بپرسێت.
نمونەى ئەم مێثۆدەش (Erasmus) کە یەکێکە لە ڕێکخراوەکانی ئاڵوگۆر پێکرنی خوێندکاران لە یەکێتى ئەوروپا و لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەست بەکارە و لەساڵانی نێوان ٢٠١٤-٢٠١٧ نزیکەی ٣٠٠٠٠٠ سێ سەد هەزار خوێندکارى لە نێوان دامەزراوە هاوبەشەکانی زانکۆی وڵاتان ئاڵوگۆڕ پێکردووە.
سێهەمیان باسکردنی ڕۆڵی نواندن (Role of play) بوو لە فێربووندا، لێرەدا فێرخوازان دەخرێنە دۆخێکی ڕاستەقینەوە بۆ فێربوون (Teaching by doing) لێردا بە تەواوى بوونی هەیە و هەستی پێدەکرێ. لایەنە باشییەکەشی ئەوەیە چێژ بەخشە بۆ خوێندکار و چەند مهارەیەک لە خوێندکاردا زیاد دەکات یان باشتری دەکات. لایەنى خراپییەکەشی ئەوەیە پێویستی بەکەسانی پسپۆڕ هەیە بۆ سیناریۆکان وهەڵبژاردنی ڕۆڵەکان، هەروەها کاتی زۆری دەوێت. هەندێ جاریش لەوەیە خوێندکاران هەست بەترس و شەرم و نیگەرنی بکات. نمونەش بۆ نمونە دەرونناسێک خۆی دەکات بە نەخۆش و نەخۆشەکانیش دەبنە دەروونناس.
دواتر مامۆستا چەند تێبینییەکى گرنگی پێداین، لەوانە: تێکستەکان بە پۆینت بێت، وێنەکان دیقەیان بەرز بێت، کاتێک سیمینار بە گرووپ پێشکەش دەکرێ ئەوانەى سەر ستەیج دەبێت جووڵەیان زۆر کەم بێت بۆئەوەى سەرنجی ئامادەبووان نەبەنز دەنگیش زۆر گرنگە زۆریش لەسەر سلاید نەوستێیت بۆ ئەوى ئامادە بوان بێزار نەبن.
چوارەم سیمینار باسی (Field Trip)بوو وەکو یەکێکی تر لە ڕێگاکانى وانە وتنەوە، کە خوێندکاران بەشێوەىەکی واقعی دەچنە شوێنی کارەکە و ئەمەش زیاتر لە فێربوون لەڕێى کردارەوە خۆى دەبینێتەوە. لەبەر درێژنەبوونەوەى زیاتری Learning Diary کە نامەوێت باسی هەموو مێثۆدەکان بکەم بەڵام ڵای خۆم هەموویم نووسیوە.
سیمیناری پێنجەم لەسەر (Timelines Method) بوو، کە ئەمیش شێوازێکی ترى وانەوتنەوەیە و بە هێڵکاری و هێڵ هێنان بەژێر بابەتە گرنگەکاندا وادەکات خوێندکار زیاتر بابەتەکانی لە زهندا بمێنێتەوە. شەشەم سیمیناریش لەسەر (Photographs method) بوو، لێرەشدا ڕۆڵی وێنە زۆر گرنگە و هەندێک توێژینەوە دەڵێن کاتێک تەنها گوێت لە شتێک دەبێت دوای ٧٢ سەعات تەنها ١٠% بابەتەکەت بیر دەمێنێت بەڵام ئەگەر بە وینەوە بێت ٦٥% بیردەمێنێت، زیاتر بۆ مناڵان زۆر سوودی هەیە.

(Creating learning environment)
هەفتەى دووەم ڕۆژی چوارشەممە ڕیکەوتى (٣١/٨/٢٠٢٢) دەستمان کرد بە بابەتی دووەمی مۆدڵەکەمان ( دروستکردنی ژینگەی فێربوون ). کە بە ئەم ڕستەیە (Tell me and i forget, teach me and I may remember, involve me and I learn) وانەکەمان دەستی پێکرد، بە تێگەیشتنی من مانای دروست کردنی ژینگەیەکی فێربوونە لە ڕێگای بەشداری پێکردنی فێرخوازانەوە. بۆ نمونە مامۆستا میران padlet ێکی لەگەڵ شەیر کردین کە تیایدا پرسیاری کردبوو، هەموومان بەشدار بووین بە نووسینی چەند کۆمێنـتێک کە ئەمش خۆی لە خۆیدا بەشداری پێکردنی هەموو جۆرە خوێندکارەکانە هەروەها فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو تووڵەشە.
دواتر تووڵێکی ترمان ناسی کە بۆ من ئەزموونێکی زۆر تازە بوو، هەروەها زۆریش کاریگەر و بەسوودە بەلامەوە کە ئەویش (Mentimeter) کە زیاتر بۆ (Assessment prior knowledge) بەکاردێت، بۆ نمونە دەتەوێت بابەتێک بۆ خوێندکارەکان باس بکەیت بەڵام لە ڕێی ئەم تووڵەوە کە لەگەڵ خوێندکارەکانت شێری دەکەیت چەند پرسیارێکیان لێدەکەیت بزانیت تا چەند لەسەر ئەو بابەتە زانیارییان هەیە یان تێگەیشتوون بۆ ئەوەى کە زانیت تێگەیشتوون یان زانیاری باشیان هەیە لەسەرى زۆر کاتی پێوە نەکوژیت و بچیتە سەر بابەتێکی تر.
تووڵێکی ترمان باس کرد بەناوی (Kahoot) کە ئەمەیان زیاتر وەکو یارییەکی پێشبڕکێ وایە. ئەوەى تێگەیشتم ئەوەیە کە بەکارهێنانی ئەم تووڵانە زۆر سوودیان هەیە بۆ ئەو خوێندکارانەى کە شەرمنن وا دەکات ناهێڵێت دابڕێن لە کلاسەکە. دواتر باسی خاسیەتەکانی (Innovation environment in the high education) کرد کە چوار دانەن:
١_ هاندان بۆ فێربوونێکی چالاکانە. ٢_ دروستکردنی پردێک لە نێوان خوێندنی تیۆرى و پراکتیکی. ٣_ خوێندکار ئەو هەستەى بۆ دروست بێت کە ربطە بە ژینگەکەوە و دانەبڕاوە.
٤_ کاتێکیش دانەبڕا هەستدەکات بەشێکە لە پڕۆسەکە و ژینگەی فێربوونەکە.
دوو ژینگەی فێربوونیشمان هەیە: ١_ physical  وەکو زانکۆ و قوتابخانە و تاقیگە و .... هتد. ٢_ Visual وەکو هاوڕێ و خێزان یان سۆشیال میدیا.
دواتر باسی Personal learning environment (PLE) مان کرد کە دەکرێت ژینگەکە فیزیکاڵی بێت وەکو زانکۆ و ماڵ و کافێ و هتد. یان بینراو بێت وەکو بەکارهێنانی سۆشیال میدیا وەکو یوتوب و فەیس بووک، یان بەکارهێنانی تووڵەکانی تری توێژینەوە وەکو (Qiqqa).
دواتر باسی (components of an effective Learning environment) ڕەگەزەکانی ژینگەیەکی فێربوونى کاریگەرمان کرد، کە پێویستە تیایدا حساب بۆ : ١_ تایبەتمەندییەکانی خوێندکار بکرێت. وەکو زانیاری و ئەزموونی پێشتر و هێنانی تەکنەلۆجیا و چەند ئاسانکارییەکی تر.
٢_ Assessment زۆر گرنگە. کە بەشێوازێک بێت یارمەتى فێربوون بدات.
٣_ Skill ی فێرخوازان گرنگە ئایا حەزیان لە چالکییە یان گوێگرتن.
٤_ content
تایبەتمەندییەکانی ژینەگەیەکی فێربوونی کاریگەر بریتین لە:
١_ فێرخواز پرسیار دەکات و داواکاری هەیە، لێرەدا پرسیارەکان لە وەڵامەکان زیاتر گرنگیان پێدەدرێت.
٢_بیرۆکەکان لە سەرچاوەى جیاوازەوە دێن و مۆدڵی جیاواز بۆ فێربوون بەکاردێت.
٣_ ارتباط زۆرە و هیچ کام لە فێرخوازان لە ژینگەکە دانابڕێت واتە کەس پەراوێز و فەرامۆش ناکرێت.
٤_ خوێندکاران بەشیوازی جیاواز و بەبەردەوامی Assess دەکرێن و هاندەدرێن بۆ بەشداریکردنی چالاکانە.
دواتر باسی هێنانە کایەى ژینگەیەکی فێربوونی کاریگەرمان کرد کاتێک مامۆستا یەکەم ڕۆژ دەچێتە کلاسەوە و لەگەڵ هاوڕێیانی کلاس و مامۆستا مناقەشەمان کرد و گەیشتینە ئەم دەرئەنجامانە:_
١_ یەکەم ڕۆژ بەشێوازێکی نۆرماڵانە دەربکەویت باشە، واتە ئەتەکێتی جل و بەرگ زۆر گرنگە.
٢_ خۆناساندن بە چەند دێڕێکی کەم نەوەکو بچیت باسی ورد و درشتی خۆت بکەیت و خۆت هەڵکێشیت هههه. ڕیگە بدەیت خوێندکارانیش خۆیان بناسێنن و ئەگەر کات هەبوو پرسیارێکیشیان لێبکەیت.
٣_ ئەوەى گرنگە باس بکرێت چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کلاسەکەیە، واتە گرێبەستێکی اخلاقی و تێگەیشتنێک دروست ببێت لە نێوان خوێندکاران و مامۆستا سەبارەت بەکاتی دەوام و ئەوانە بۆ نمونە باسی ئەوەىان بۆ بکەیت دوا بکەون یان نا ئاساییە؟ بۆ نمونە ئەگەر پێت ناخۆشە مۆبایل بەکاربهێنن یان هەر هەڵس و کەوتێکی تر پێیان بڵێت واتە چەند خاڵێک هەر لەسەرەتاوە لەسەریان رێک بکەویت باشترە.
٤_ تقیمێکی ئەوەىان بکەیت بزانێت ئاستیان یان زانیاریان لەسەر وانەکەت چییە؟ وە بەکورتی باسی بابەتەکەیان بۆ دەکەیت بەلام نەوەک ئەوەى بچیتە تەفاسیلەوە، هەروەها ئەوەىان لێبپرسی ئەم کۆرسە لە چ ڕوویەکەوە بۆتان گرنگە و چەندین شتی تر.
دواتر باسی  Teaching strategies to keep interesting مان کرد بەو وتەیەى کە ماسیگر ئەو شتە بە قولاپەکەیەوە ئەکات کە ماسی حەزی پێیە نەوەک ئەوەى خۆی!!! ئەمەش ڕێگایەکی سەرکەوتووە بۆ هێشتنەوەى کلاسەکە بەزیندووی و نەکوشتنی حەز و خولیاکانی فێرخوازان. چەند ڕیگایەکیش هەیە بۆ ئەم ستراتیجییە لەوانە ( کردنی یاری لە کلاسدا، بەستنەوەى کلاس بەژیانی ڕاستییەوە، دوولایەنە بێت، وە اختیارات بدرێت بەفێرخواز، هەروەها بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا ).
دواتر باسی تەکنیکەکانی هاندانی فێرخوازمان کرد (Techniques for motivating learners) کەئەوانیش بریتین لە (Goal setting, individual needs, Involve learners, reward, good relationship,) واتە ئامانجەکان لەسەرەتاوە دیاری بکرێن و پێداویستتیە تاکە کەسییەکان پڕ بکرێنەوە و پەیوەندییەکی باش لەنێوان خوێندکاران دروست بکرێت، هەروەها فێرخوازان پاداشت بکرێن بەدەستخۆشی و هانبدرێن، لە هەمووشی گرنگتر بەشداری پێکردنی فێرخوازانە لە پڕۆسەکە.
بەم جۆرەش هاتینە کۆتایی ئەم باسەمان کە دروست کردنی ژینگەی فێربوونە.

( Theme 3 Assessment Tools  )

لەم وانەدا چەند تووڵێکی هەڵسەنگاندن فێربووین، بەڵام لەسەرەتادا بە پێناسەى ئامڕازەکانی هەڵسەنگاندن دەستمان پێکرد، کە بریتییە لە ( دەبێت لەسەرەتادا (Learning outcomes) دیاری بکرێت بۆئەوەى ڕوون بێت لای خوێندکار کە پێویستە لە کۆتایدا چی فێربێت، دواتر ئێمە هەڵدەستین بە هەڵسەنگاندنی ئەو (Out come) نەى دەستمان کەوتووە بە یەکێک لە تووڵەکانی هەڵسەنگاندن.

دواتر وەڵامی پرسیارێکمان مناقەشە کرد کە ئەویش ئەوە بوو (Why do we assess?)، لە دەرئەنجامدا بەم چەند خاڵە گەیشتین:

١_ پێویستە هەڵسەنگاندن یارمەتیدەرى پڕۆسەی فێربوون و بەرەو پێشچوونی بێت.

٢_ بۆ ئەوەى لە کۆتایدا بەڵگەیەکمان بەدەستەوە بێت کاتێک بڕوانامە دەدەیت بە فێرخوازەکانت.

٣_ بۆ ئەوەى بزانین چەندیان زانیارى وەرگرتووە و چی فێربوون، واتە نابێت هەڵسەنگاندن بۆ سەپاندنی هەژممونی مامۆستا بێت.

What do we assess?. ئێمە هەڵسەنگاندنی چی دەکەین؟ ئێمە پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ (Knowledge + Apply + Attitude ) ، واتە ئێمە سەرەتا هەڵسەنگاندن بۆ زانیاری دەکەین بزانین وەرگرتووە یان نا؟ دواتر داواى لێئەکەین تطبیقی بکات و ئەویش assess ئەکەین، ئنجا دواتر بزانین ئامادەیی هەیە واتە لە کەشەکەدایە و بە حەز و خولیاوە کارەکەى دەکات. ئەگەر هەر سێکیان وجودی هەبوو ئەوە مانای ئەوەىە فێربووە.

وە کاتێک assess  بۆ خوێندکار دەکەین دەبێت بەجۆرێک بێت بزانین تێگەیشتنی خۆی هەیە بۆ بابەتەکە واتە زانیاریەکە بووە بە مهارە یان نا.

_ How well does our assessment work?

واتە خاسیەتەکانی هەڵسەنگاندنێکی باش چین و پێویستە چی لەخۆى بگرێت؟

١_ Reliability واتە بە بەرپرسانە و بە وردی هەڵسەنگاندنەکە بکرێت و ئاستەکان اەپێش چاو بگیرێت واتە بتوانرێت بەڕوونی جیاوازى نێوان خوێندکارى زیرەک و تەمەڵ بکرێت. واتە کەسێک ٩٠ دەهێنێت پێویستە بە فعلی وا بێت و دەبێت چەند توانایەکى جیاوازى هەبێت.

٢_ Validity واتە هەڵسەنگاندنەکە هەمە جۆر بێت مهارە و زانیاریش بگرێتەوە چونکە هەندێک کەس لەوەیە نەتوانن بە فعلی باسی بابەتێکت بۆ بکەن بەڵام کە دەڵێی بۆ ئەنجام بدەن زۆر باش بێت. واتە پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ (Doing + knowing) بێت.

٣_ Educational impact واتە پێویستە پەیوەندیەکی پتەو و بەهێز لەنێوان فێربوون و هەڵسەنگاندندا هەبێت.

+ When do we assess?

1_ Assessment of learning.  ئەمەیان مامۆستا دەیکات و لە کۆتایی کۆرسەکەدایە.

2_ Assessment for learning. ئەمیان بەردەوامی هەیە و بەدرێژایی کۆرسەکە ئەنجام دەدرێت و لە لایەن مامۆستاوە ئەنجام دەدرێت.

3_ Assessment as learning ( peer _ self ).

ئەمیشیان لە هەرکاتێکدا ئەنجام دەدرێت، خوێندکار لە لایەن هاوڕێکانی یان خۆی هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی دەکرێت، کاتێکیش فێرخواز خۆى خۆى هەڵدەسەنگێنێت مهارەى Critical  ڕەخنەیی زیاد دەبێت.

+ Pedagogical change in assessment:

١_ پێداگۆجی سەردەمیانە زیاتر ئامانجی ئەوەیە پڕۆسەى فێربوون باشتر بکات، نەوەک تەنها بۆ بڕیاردان و محکوم کردن بێت.

٢_لە ئێستادا assess  تێکەڵە لەگەڵ پڕۆسەى فێربوون بەڵام لە کۆنەکەدا جیاواز بووە لە پڕۆسەکە.

٣_ لە ڕێبازە تقلیدییەکە تاقیکردنەوە تاکە ئامڕازی هەڵسەنگاندن بووە بەڵام ئێستا ئامڕازی جۆراو جۆر بەکاردێت.

٤_ لە پێداگۆجیدا هەڵسەنگاندن پڕۆسەیەکی بەردەوامە، سەرڕای زانیاری, مهارەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

٥_ پێشتر تەنها مامۆستا Assess ی دەکرد بەڵام ئێستا فێرخواز خۆی هەڵسەنگاندن بۆخۆی دەکات و لە لایەن هاوڕێکانیشیەوە بۆى دەکرێت.

٦_ لە کۆندا تەنها مامۆستا قراری داوە لەسەر ئامڕازی هەڵسەنگاندن بەڵام لێردا ڕای خوێندکاریش بەپێی امکان وەردەگیرێت.

٧_ لە کۆنەکەدا هەڵسەنگاندن تەنها لە کلاسدا کراوە بەڵام لە تازەکەدا لەبارودۆخی واقعیش دەکرێ.

دواتر باسی بابەتیکی ترمان کرد کە ئایا ئەزموونی خوێندکار چۆن بووە لەکۆنەکەدا و لە ئێستاشدا:

_ لە کۆنەکەدا: نەیانزانیوە ئەو نمرانەیان چۆن هێناوە. هەروەها نەیانزانیوە چی فێربوون و بابەتەکەیان چی بووە.

+ لە تازەکەدا: چالێنجە، کارکدن بە گرووپە، گفتوگۆ بوونی هەیە، کارکردن بەتەنها و هەوڵدان بەتەنها دەبینرێت.

Good practice??

واتە کاتێک مامۆستا بابەتی ساڵ ئامادە دەکات (Course book) پێویستە لەگەڵ مامۆستایەکی ترى هاوڕێى گفتوگۆی لەسەر بکەن بۆیە بزانیت مامۆستا هاوڕێکەت چەند لە بابەتەکەت تێگەیشتووە!! ئەگەر ئەو باش تێگەیشتبێ بۆ خوێندکارانیش ئاسان دەبێت.

هەروەها دواتر لە ڕۆژی یەکەم باسی (Out come) و (Assessment tools) دەکەیت بۆ خوێندکاران بۆئەوەى بەرچاویان ڕۆشن بێت بۆ بابەتەکە، ڕای ئەوانیش وەربگیرێت گرنگە.

پێویستە مامۆستا بەردەوام (Feedback) لەلایەن خوێندکارانەوە بۆ ئەوەى بزانێت چی گەیشتووە و چی بکات.

+ Types of assessment tools:

١_ Diagnostic Assessment، ئەمە لە سەرەتای ساڵەوە دەکرێت، بۆ تشخیص کردنی ئاستی ئەو فێرخوازانەیە کە وانەیان پێدەڵێیت بۆیە بزانیت ئاستی زانیارى و ئەزموونیان چۆنە لەسەر ئەو بابەتەى وانەیان پێدەڵێی واتە دەتخاتە ئەو شوێنەوە کە پێویستە لێی بیت. دەتوانین بڵێین (placement test) کە لە سەنتەرەکانی زمان دەکرێت نمونەکەیەتی.

٢_ Formative Assessment، ئەمە هەڵسەنگاندنێکی بەردەوامە بۆ ئەوەى بەردەوام (Feedback)ت بداتەوە، ئەو کات تۆ ئەزانی خەلەلەکان لەکوێن بۆئەوەى چاکیان بکەیت و پڕۆسەکە بەرەو پێش ببەیت.

٣_ Summative Assessment، ئەمەیان لەکۆتایی ساڵەکەدا دەکرێت وەکو امتحان.

٤_ Confirmative Assessment، ئەمیان بۆ هەندێ بابەتى ورد و هەستیارە بۆ ئەوەى بزانیت فێرخواز (Skill) کەی بە تەواوی وەرگرتووە چونکە یەک هەڵەی بچووک لەوەیە دەرئەنجامێکی خراپی گەورەى لێبکەوێتەوە، بۆیە پێویستە چەند جارێک assess بکرێت، وەکو دانانی کانۆلا لەلایەن پەرستارەوە.

هەروەها چەند جۆرێکی ترمان خوێند بەڵام لەبەر درێژنەبوونەوەی بابەتەکە تەنها ئاماژەیەکیان پێدەدەم وەکو (5_ Norm_ referenced assessment. 6_ Criterion _ referenced assessment. 7_ Ipsative assessment. 8_ Interim / benchmark).

لە کۆتای وانەکەدا مامۆستا داوای لیکردین خشتەیەک دروست بکەین کە ئەمانەى لە خۆ گرتبێت: ( بابەتەکە، میثۆدەکەى، learning out come کانی، assessment )کە پێویستە بۆ یەکەم وانە و یەکەم ڕۆژ. هەروەها دەکرێت بۆ هەر وانەیەک ئەمە بکرێت.

بەم جۆرەش هاتینە کۆتایی وانەى سێهەم کە تایبەت بوو بە Assessment tools کە وەکو خۆم ئەزمۆنێکی باشم لێوەرگرت.