My phenomenal padlet by Bryar Jalal Maroof Hassan

پوختەیەک دەربارەی
بڕیار جەلال
سەرەتاى ئەم مۆدیۆلە، ( شێوازە داهێنەرەکانی پێداگۆجی و ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن ) مامۆستا میران بە چەند سڵایدێک روونکردنەوەى خۆى لەسەر پێداگۆجى بۆ خوێندکاران خستەروو، لەوانەش بە چەند دێڕێک وەڵامى ئەو پرسیارەى دایەوە کە پێداگۆجى چییە؟ بەشێک لە وڵامەکان پێکهاتبوون لە (most commonly understood as the approach of teaching) (pedagogy, taken as an academic discripline) (the study of how knowledge and skills are excganged in an educational context) بۆ ئەم مەبەستەش راى خوێندکارانى وەرگرت لەسەر پێداگۆجى، بەوەى پێداگۆجى چییە؟ لێرەوە خوێندکاران چەندین وەڵامیان دایەوە، بەشێک لە خوێندکاران رایان وابوو کە پێداگۆجى شێوازێکى نوێى فێربوونە کە تیایدا خوێندکار دەکرێتە سەنتەر، جیاوازە لە شێوازە تەقلیدییەکە، لەم شێوازەدا خوێندکار بەشدارە و وەک رابردو نییە کە مامۆستا زانیارى ببەخشێت و خوێندکار تەنها وەرگر بێت، بەشێکى دیکە لە خوێندکاران باسیان لە شێوازە جیاوازەکانى هەڵسەنگاندن کرد لەم شێوازە نوێیەى پرۆسەى پەروەردە و فێرکردندا. ئەمەش یەکێک بوو لەو تایبەتمەندیانەی مامۆستای ئەم مۆدیۆلە پیادەى دەکرد، بەوەى زۆرترین دەرفەتى بۆ فێرخوازان دەڕەخساند، تا بۆچوون و تێبینیی و مەعریفەکانى خۆیان لەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕ بکەن.
دواتر مامۆستا میران بە باسکردنى چیرۆکێک وەک دەستپێکى کردنەوەى مۆدیۆلى سێیەمى پێداگۆجى (Innovative Pedagogical Methods and Assessment Tools)، باسى هێڵە گشتییەکانى مۆدیۆلەکەى کرد کە خۆى دەبینییەوە لە هەریەک لە (Teaching methods، Assessment tools، Creating learning Environment)
دیارە بەر لەوەى دەستبکرێت بە باسکردن لە هێڵە گشتیەکانى مۆدیۆلەکە، مامۆستا میران فێرخوازانى دابەشى شەش گروپ کرد، بەبڕواى گروپەکە ئێمە بۆ ئەوەى مامۆستا بتوانێت بەشێوەیەکى باش زانیارییەکانى لەگەڵ فێرخوازان ئاڵوگۆڕ بکات چەند پێوەرێک پێویست بوون کە گرنگترینیان ئەمانە بون:

- گرنگە مامۆستا بەسەلیقە و لێهاتوبێت لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى نوێى گەیاندن، لەوانەش بەکارهێنانى ئەپەکانی ICT.
- فرەزمانى: زۆر گرنگە مامۆستا زیاتر لە زمانێک بزانێت ئەوەش لە پێناو وەرگرتنى زانیارى لە و ئاشنابوونى زیاتر لە کەلتورە جیاوازەکانى وڵاتان.
- لێهاتوبێت لە شێوازى پەیوەندیکردن(کۆمیونیکەیشن)، چونکە دەبێتە هۆى بەهێزکردنى پەیوەندى لەگەڵ فێرخوازان و دواجار کاریگەرى پۆزەتیڤ لەسەر پرۆسەى گەیاندنى و ئاڵوگۆڕى مەعریفە بەجێدەهێڵێت.

Teaching methods
لێرەدا مامۆستا میران، بە وتەیەک دەستیپێکرد کە دەڵێت: ئەوەی راوەماسی ئەکات ئەو خواردنە ئەکات بە قولاپەکەوە کە ماسیەکان حەزیان لێیە نەک ئەوەی خۆی حەزی لێیە، بۆیە گرنگە مامۆستا بزانێت چی پێشکەشی خوێندکارەکانی دەکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی، لەو روانگەشەوە مامۆستا میران چەند ئۆپشن و ستراتیجێکی خستەڕوو لەوانەش (use classroom games, making it interactive, use of technology) دواتر خوێندکاران چەند ستراتیجێکیان خستەڕوو، بەشێک لە خوێندکاران بۆچوونیان وابو کە لە هەرێمى کوردستان هێشتا بەشێک لە مامۆستایان تواناى بەکارهێنانى تەکنەلۆجیایان بە شێوەیەکى پێشکەوتوو نییە، ئەوەش وەک یەکێک لە کەموکوڕییەکانى ئەم سەردەمە وێناکرا.
دیارە لەم بەشەدا مامۆستا میران باسى لە زۆرێک لە میتۆدەکانى وانە وتنەوەى کرد، هەموو ئەو رێگایانەى شیکردەوە کە مامۆستایان دەتوانن بیگرنەبەر لە پێناو ئەوەى بتوانن زانیارییەکان بەشێوەیەکى باش بگەیەننە خوێندکاران، شێوازى وانە وتنەوەى مامۆستا میران لەم مۆدیۆلەدا زۆر هاوتەریب بو لەگەڵ ئەو ڕێگا و رێبازانەى (S.C.A) کارى لەسەردەکات،
ئەوەى بۆمن جێگەى خۆشحاڵى بوو، لەم وانەیەدا، زیاتر ئاشنابووم بە شێوازە نوێیەکانى گەیاندن لەوانەش(چۆنیەتى بەکارهێنانى دەنگ و جوڵە لەلایەن مامۆستاوە، سودوەرگرتن لە دیجیتاڵ توڵسەکان لەو چوارچێوەشدا ئاشنابووین بە ئەپى padelt کە یەکێکە لە ئەپە گرنگەکان بۆ مامۆستایان و خوێندکاران بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارى بە شێوەى ئەلکترۆنى، کۆنتڕۆڵکردنى کات و چۆنیەتى بەشداریپێکردنى فێرخوازان لە وانەدا) هەموو ئەمانە بۆ من جێگەى بایەخ بوون، کە بێگومان  کاریگەرى باش لە پرۆسەى ئاڵوگۆڕى زانیارى دروستدەکات.
هەر لەم مۆدیۆلەدا، مامۆستا میران داواى لە خوێندکاران کرد لە رێگەى بەکارهێنانى یەکێک لە کەرەستە گرنگەکانى گەیاندنەوە، سیمینارێک ئامادەبکەن، گروپەکەى ئێمە رۆڵى فۆتۆى هەڵبژارد لە پرۆسەى گەیاندنى زانیارییەکاندا، بۆیە لە سێهەمین رۆژى مۆدیۆلەکەدا، بە سیمینارێک لەسەر فۆتۆ گرنگى ئەو کەرەستەیەمان روونکردەوە کە دەکرێت مامۆستا بۆ گەیاندنى زانیارییەکانى سوودى لێ ببینێت، بۆمن ئەم سیمینارە گرنگییەکى تایبەتى هەبوو، باشتر لەوە تێگەشتم کە فۆتۆ چەند رۆڵێکى گرنگ دەگێڕێت لە گواستنەوەى زانیارى و دروستکردنى کاریگەرى و هێشتنەوەى زانیارییەکان لە زاکیرەى مرۆڤدا، ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە مرۆڤ ئەگەر تەنها ببیستێت دواى ٧٢ کاتژمێر تەنها %١٠ى زانیارییەکانى بیر دەمێنێت، بەڵام ئەگەر وێنەى لەگەڵدابێت %٦٥ى زانیارییەکانى بیردەمێنێت.

Assessment tools
هەر لەم مۆدیۆلەدا، شێوازەکانى هەڵسەنگاندنى فێرخوازان لەلایەن مامۆستاوە بە چڕى باسکرا، وەک دەستپێکێک بۆ ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنە، مامۆستا میران پێشتر لە رێگەى ئینتەرنێتەوە چەند ڤیدیۆیەکى لە کلاسرووم بۆ فێرخوازان دانابوو، دواتر لە رۆژى چوارەمى مۆدیۆلەکەدا، گروپێکى بازنەیی دروستکردو ژمارەیەک خوێندکارى هەڵبژارد تا پێکەوە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە بکەن، ئەمەش یەکێک بو لەو رێگە گرنگانەى لەم مۆدیۆلەدا فێرى بووم.
مامۆستا میران لە شێوازەکانى هەڵسەنگاندنى فێرخوازاندا گفتوگۆیەکى کراوەى لەگەڵ خوێندکارەکان ئەنجامدا، سەرەتا پرسیارى کرد لەسەر ئەوەى وۆرک شۆپ چییە، فێرخوازان بۆچوونى خۆیان لەگەڵ مامۆستا میران ئاڵوگۆڕ کرد، دواجار روونکرایەوە کە دەبێت لە وۆرک شۆپدا ئامانج روونبكرێتەوە و پێویستە دەرئەنجام و راسپاردە دیاری بكرێت و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت. هەروەها باس لە سیمینار کرا وەک یەکێکى دیکە لە رێگەکانى هەڵسەنگاندنى فێرخوازان، ئەنجامدانى نەشرە و کیوز و ئیمتیحانى خوێندکاران بەشێکى دیکە بون لەو رێگەیانەى مامۆستا دەتوانێت هەڵسەنگاندى خۆى بکات بۆ خوێندکاران.
بۆ من جێگەى بایەخ بوو کە لە روونکردنەوەى بابەتەکانى هەڵسەنگاندنى خوێندکاران، مامۆستا میران بەشێوەیەکى چڕ راى فێرخوازانى وەردەگرت، ئەوەش بە جۆرێک لە جۆرەکان پیادەکردنى ئەو بنەما گرنگانەیە کە پێداگۆجى لە پێناودا دامەزراوە.
پرسیارى مامۆستا میران بەم شێوەیە بو، بۆچی مامۆستا ئەسیسمێنت ئەکات؟ فێرخوازان وەڵامیان بەم شێوەیە بوو، یەکەم: یارمەتی پرۆسیەی فێربون دەدات، بۆ ئەوەى بزانین ئاستی وەرگرتنی زانیارییەکان چەندە. هەر لەو چوارچێوەیەشدا باس لە (knowing)(doing)(being)کرا، کە دەکرێت بە شێوەیەکی بازنەیی رۆڵ ببینن لە پرۆسەی ئەسایسمێنت بۆ ئەوەی مامۆستا بە ئامانجەکەی بگات. ئێمە کاتێکی ئەسێسی زانین ئەکەین، ئەبێت بزانین خوێندکارەکە تا چەند لە بابەتەکە گەشتوە، هەروەها بزانین تاچەند خوێندکارەکە ئەزمونی خۆی لەگەڵی بەکارهێناوە، هەروەها بۆچونە جیاوازەکانی تا چەند لەسەر بابەتەکە کۆکردۆتەوە... جیاوازی بکات لە نێوان خراپ و باش و باشتری خوێندکارەکان (reliability) هەروەها ئامانجێکى دیکەى ئەسەیسمێنت ئەوەیە کە سەپۆرتی پرۆسەی فێربون بکات، بۆیە گرنگە تێکەڵی پرۆسەی فێربون بکرێت، لە ڕابردودا ئیمتیحان میتۆدی ئەسیسمێنت بوە، بەڵام لە ئێستادا جیاوازە، لە شێوازە کۆنەکەدا خوێندکار ئەوەی وەرئەگرت کە مامۆستا پێی ئەوت، بەڵام لە ئێستادا بۆچونی خۆی و زانیاری نوێی تێکەڵدەکات، پێشتر دەرەجە تەنها ئامانج بوە، بەڵام ئێستا جگە لە دەرەجە فێربونیش ئامانجە.

بابەتێکى دیکەى گرنگ بۆ من ئەوەبو کە فێربووم لەم مۆدیۆلەدا پراکتیک کردنى ئەسەیسمێنت بوو، پێش ئەوەی بدریتە خوێندکارەکان، باشترە بابەتەکە لەگەڵ مامۆستایەکی هاوپیشە گفتوگۆی لەسەربکرێت، بۆ ئەوەی بزانیت تاچەند مامۆستاکە لێی تێگەشتوە، خالێکی تر باس لەوەکرا کە پێویستە بەردەوام فیدباک وەربگیرێت.

Creating learning Environment
بەرهەمهێنانى ژینگەى فێربوون، یەکێک بوو لەو لایەنە گرنگانەى لەم مۆدیۆلەدا گفتوگۆى لەسەر کرا، بۆ من ئەم باسە گرنگییەکى تایبەتى هەبوو، گرنگییەکەى لەوەدا خۆى دەبینیەوە کە رەخساندنى ژینگەیەکى گونجاو بۆ فێرخوازان رۆڵى گرنگ دەبینێت لە پرۆسەى ئاڵوگۆڕى زانیارییەکان، لێرەدا باسى لە چەندین رێگە کرا بۆ ئەوەى ژینگەیەکى لەبار بۆ فێرخواز لە پۆلدا فەراهەم بکرێت لەوانەش ( دانیشتن بە شێوەى بازنەیی، دانیشتن بە شێوەى گروپ گروپ، دانیشتن بە شێوازى یەک لە دواى یەک) هەر لەم مۆدیۆلەدا بە پیشاندانى چەندین وێنەى پۆلەکانى خوێندن لە وڵاتە پێشکەوتوەکانى دونیا و شێوازى دانیشتنى خوێندکاران بە شێوەیەکى تەواو ئازاد، ئەو بیرۆکەیەم لا گەڵاڵە بوو کە گرنگ نییە خوێندکار لە پۆلدا چۆن دادەنیشێت، گرنگ ئەوەیە باشترین مەعریفە وەربگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش رەخساندنى کەشێکى تەواو دیموکراسى بۆ خوێندکار بابەتێک بو کە گفتوگۆیەکى چڕو پڕى لەسەر کرا لەلایەن فێرخوازانەوە. بۆ من شێوازى وانەوتنەوەى مامۆستاکانى ئەم مۆدیۆلە بەهایەکى تایبەتى هەبوو، تەواو لەگەڵ شێوازى پێداگۆجى و (S.C.A) یەکانگیربوو.

دەمەوێت لەپاڵ باسێکى کورت لە پرۆگرامى (Kahoot) کە لەم مۆدیۆلەدا فێرى بووم و بەکاردەهێنرێت بۆ دیزاینكردنی پرسیار و وەڵام بۆ فێرخوازان، كە بەكارهێنانی زۆر ئاسانە و یەكێكە لەو ئەپانەی كە دەتوانرێت لە چالاكییەكاندا بەكاربهێنرێت و دەبێتە هۆى فراوانبوونى بیرکردنەوەى فێرخوازان و کەشى فێربوون لە ناو پۆدا لەبارتر دەکات،  هەم ئاسۆی بیركردنەوە و زانیارییەكانی فێرخوازان فراوان بكرێت، هەمیش كەشێكی خوێندن و فێربوونی شیاو لەناو كڵاسدا فەراهەم دەكات، باسى ئەوەش بکەم، بەراورد بە دو مۆدیۆلێى رابردو، لە ئێستادا ئاستى پێشکەشکردنى سیمینارەکان لەلایەن مامۆستایانەوە گەشەیەکى زیاترى بەخۆوە بینیوە، فێرخوازان کەمتر شەرمیان پێوەدیارە و باشتر ئامادەکارى دەکەن بۆ پێشکەشکردنى سیمینارەکانیان.

لە وانەی دووەمی هەفتەی دووەم، قسەو باس سەبارەت بە بەكارهێنانی (digital tools) كرا لە پڕۆسەی فێركردن، بەو پێیەی ئامرازە دیجیتاڵییەكان ئاسانكاریی زۆری بۆ مامۆستایان و فێرخوازان دەستەبەر كردووە، بەتایبەت لە بواری وەرگرتنی فیدباكی فێرخوازان. لەو چوارچێوەیەدا جەخت لەسەر بەكارهێنانی دوو پڕۆگرامی گرنگ كرایەوە، بە ناوەكانی (Padlet, Mentimetr)، بەشێوەیەك هەردوو ئەپەكە سوودیان هەیە بۆ گەیاندنی كۆمێنت و فیدباكی فێرخوازان بۆ مامۆستایان، هاوكات بەهۆی ئەوەی هەردوو پڕۆگرامەكە بە كردەیی لەلایەن مامۆستای ئەم مۆدیوڵەوە راڤە كرا و ئێمەی فێرخوازانیش بۆ نووسینەوەی (Learning Diary) بەكارمانهێنا، بۆیە زیاتر ئەو تێگەیشتنەم لەلا گەڵاڵە بوو، كە ئامرازە دیجیتاڵییەكان چ خزمەتێكی گەورە بە پڕۆسەی فێركردن دەگەیەنن و بە چ ئاستێك فیدباكی فێرخوازانی خێرا كردووە.
لە بەشێكی دیكەی وانەكەدا، گفتوگۆی چڕ و پڕ كرا لەبارەی كتێبخانەی ناوەندەكانی خوێندن و بەشێك لە بەشداربوون ئەزموونی خۆیان لەبارەی كتێبخانەی زانكۆكانی دەرەوە گێڕایەوە و كۆی بۆچوونەكان ئەوەبوو كە دیزاین و لۆكەیشن و كەشی كتێبخانەكان رۆڵی گرنگیان هەیە لە رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ فێرخوازان، لەو روانگەیەوە، من بەو بۆچوونە بەشداری گفتوگۆكەم كرد، كە ئێستا بەهۆی پێشكەوتنی ئامرازەكانی (ICT)ەوە، مانەوەی كتێبخانە لە زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندنی خستۆتە مەترسییەوە، بەو پێیەی نەوەی نوێ، هێندە خوێندنەوەیان لە رێگەی فایلی (pdf)ەوە لەلا گرنگ و گونجاوە، هێندە ویستیان بۆ خوێندنەوەی سەرچاوە كاغەزییەكان نییە، هەر ئەمەشە وایكردووە كتێبخانەكان ناچار بن، بەشی زۆری كتێبەكانیان بكەن بە (pdf) و وەكو خزمەتگوزارییەكی دیجیتاڵی بۆ فێرخوازانی بەردەستبخەن.
لەكۆتایی وانەی دووەمی هەفتەی دوومدا، پرسێكی دیكە لەنێوان مامۆستای خول و بەشداربوون لەسەر ئاستی گروپەكان شەنوكەو كرا كە تایبەت بوو بە بابەتی (First Day of Class teacher)، دوای گفتوگۆیەكی پێنج خولەكی، گروپەكەمان ژمارەیەك بنەمای دیاریكرد بۆ یەكەم رۆژی مامۆستا لەناو كڵاسدا، كە گرنگترینیان بریتی بوو لە: (خۆناساندنێكی كورت، ئاشنابوون بەرایی بە بیركردنەوە و رفتار و لایەنی دەروونی فێرخوازان "ئەویش لە رێگەی رەخساندنی گفتوگۆی كراوەوە"، پۆشینی جلوبەرگێكی فەرمی، دركاندنی چەند زانیارییەكی كەسی، پیشاندنی چەند ڤیدیۆیەكی كورت..تد)، دواتر مامۆستای خول چەند خاڵێكی گرنگی دیكەی سەربار كرد و ئاماژەی بەوەدا، كە پێویستە هەر لە یەكەم رۆژدا، مامۆستا كۆرس بوكەكەی بۆ فێرخوازان نمایش بكات و ئامانج وانەكە و ئەركی فێرخوازان روون بكاتەوە