Module 3: Innovative Pedagogical Methods and Assessment Tools by Arkan Jabbar Mohammed Rasul

Module 3: Innovative Pedagogical Methods and Assessment Tools (Part 1)
لە وانەی یەکەمی ھەفتەی یەکەمی مۆدیولی: شێوازە داهێنەرەکانی پێداگۆجی و ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن، گەنگەشە و تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە چەمک و رەھەندەکانی پێداگۆجی نوێ و میتۆدەکانی فێرکردن و ئامرازەکانی ھەڵسەنگاندنی فێرخواز، لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە تەکنۆلۆجیانەی کە لە بواری پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردندا ھاتوونەتەدی کرا، وەک دەروازەیەک بۆ چوونە نێو وردەکارییەکانی ئەم مۆدیولە.
ئەوەی لە یەکەم وانەدا سرنجڕاکێشام ئەوەبوو کە مامۆستای ئەم وانەیە، زۆرترین فۆکس لەسەر بۆچوونی بەشداربووان (فێرخوازن) دەکات، بەشێوەیەک کەشێک دروست ببوو کە ھەمووان گوزارشت لە بیروڕای خۆیان بکەن و ئاوێتەی باسەکە بن.
ھەر لە چوارچێوەی ئەم وانەیە، جگە لە تاوتوێکردنی بابەتی مەعریفە و لێھاتوویی، لە رێگەی ھەر شەش گروپەکەوە، شەن و کەوی بنەماو پێویستییەکان و سەلیقەییەکانی پیشەکانی ئەم سەردەمە کرا، بۆ نموونە گروپەکەمان شەش پرەنسیپ یان پێوەریان دیاریکرد، بۆ ئەوەی مامۆستایەکی نموونەیی بتوانێ پیشەکەی بەپێی پێوەرە نوێیەکان بەرجەستە بکات، پێوەرەکانیش ئەمانە بوون:
_ سەلیقەیی لە بەکارھێنانی تەکنۆلۆجیای نوێی گەیاندن: بەو مانایەی دەبێت مامۆستایان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم ھەڵ بکەن و شارەزاییان ھەبێت لە بەکارھێنانی تەکنۆلۆجیای نوێ، ھاوشێوەی ئەپەکانی ICT.
- فێربوونی زمانە جیھانییەکان: چەندە مامۆستا زیاتر لە زمانێک بزانێت، ھێندە خاوەنی مەعریفە و زانیاری زیاتر دەبێت، چونکە زمان ھۆکارێکە بۆ ئاشنابوون بە کەلتوور و زانستە نوێ و جیاوازەکان.
- شارەزایی لە شیکردنەوەی داتاکان: یەکێک لە سەلیقەییەکانی سەدەی ٢١، بریتییە لە توانای شیکردنەوەی داتاکان، بەجۆرێک مامۆستایان بزانن چۆن داتایەکی ژمارەیی لە چارتە جیاوازەکانەوە، شیبکەنەوە و بیگۆڕن بۆ داتای وەسفی و پاشان دەرئەنجامی ئەو داتایانە بخەنەڕوو.
- سەلیقەیی لە کۆمۆنیکەیشن و ھونەرەکانی گفتوگۆ و ئەتەکێت: تەوزیفکردنی کۆمۆنیکەیشنێکی کواڵێتی بەرز لەھەر پیشەیەکدا، دەرئەنجامی باش بەدەست دەخات، بەو پێیەی پێویستە مامۆستایان توانای بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکی بەھێزیان ھەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازاندا، ئەمە جگە لەوەی ئاشنای ھونەرە نوێیەکانی ئەتەکێت بێت و وەکو کارەکتەرێکی پەسەندکراو و سرنجڕاکێش دەربکەوێت.
ئەمەو چەندین لێھاتوویی دیکە کە لە چواچێوەی گروپەکام و لەناو پۆلدا گەنگەشە کران.
وەک فێرخوازێک ھەستمکرد، ژینگەی پۆل و شێوازی وانەوتنەوە لە وانەی یەکەمی ئەم مۆدیوڵە جیاواز بوو، لەوەی کە مامۆستای وانە بە پشبەستن بە بنەمای (S.C.A)  کەمترین قسەی ئەکرد و زۆترین دەرفەتی قسەکردن و دەربڕینی بۆچوونەکانی بۆ فێرخوازان بەجێدەھێشت، بێگومان من لەگەڵ ئەم جۆرە مامەڵەیەم.
لە وانەی دووەمی هەفتەی یەكەم، تاوتوێی ئەو خاڵانە كرا كە بۆ جێبەجێكردنی پێداگۆجییەكی كاریگەر و كوالێتی بەرز پێویستن و بریتین لە: (combination pedagogical Approches, content pedagogy for what, context matters, change)، گفتوگۆكان بە تایبەت لەسەر خاڵی چوارەم چڕ كرانەوە و باس لەوە كرا، كە پێویستە ناو بەناو مامۆستایان گۆڕانكاریی لە ژینگەی وانەوتنەوەدا بكەن و هەندێكجار لە دەرەوەی پۆل وانەكان بووترێنەوە، بۆ ئەوەی فێرخوازان ئاوێتەی وانەكە ببن و پڕۆسەی بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی مەعریفە و گەیاندنی زانیاری بەشێوەیەكی باش بەبێ كەموكوڕی دروست بێت.
دواتر قسەو باسەكان هاتە سەر پرسی (teaching methods) و لەلایەن بەشداربووانی خولەكەوە ژمارەیەك بنەما دیاریكران، وەك هەنگاوێك بۆ وانەوتنەوەیەكی ئاكتیڤ و كاریگەر لەلایەن مامۆستایانەوە، كە بریتی بوون لە: (دەنگ، زمانی جەستە، جوڵە، بەكارهێنانی digital tools، بەشداریپێكردنی فێرخوازان لە پڕۆسەی وانەوتنەوە، ئیدارەدانی كات)، وایدەبینم كە تەواوی ئەو بنەمایانە بۆ وانەوتنەوەیەكی كاریگەر و ئامانجدار گرنگن، بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە بەكارهێنانی پڕۆگرامەكانی (ICT) لە پڕۆسەی فێربووندا، چونكە بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و ئەپەكانی تایبەت بە گەیاندنی زانیاری و پاونخوازیی سۆشیال میدیا، بەكارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییەكان بووە بە پێویستییەكی هەنووكەیی و ناتوانرێت لێی دەرباز بیت، ئەمە جگە لەوەی ئەو ئەپانە، ئاسانكاریی زۆری بۆ مامۆستایان و فێرخوازان كردووە، لە خێرا گەیاندنی مەعریفە و دروستبوونی فیدباگی بەپەلە و چەندین خزمەتگوزاریی بەسوودی دیكە.
هەر لە چوارچێوەی ئەو وانەیەدا، تیشك خرایە سەر شێوازە باوەكانی فێربوون و بەشێكیان خرانەڕوو، دواتر بە تێر و تەسەلی گفتوگۆ لەبارەی ۆرك شۆپەوە كرا و مەرجەكانی دیاریكران، وەك: (دیاریكردنی ئامانج، دەستنیشانكردنی كەسانی بەشداربووی ۆرك شۆپەكە بەپێی پسپۆڕیی و شارەزایی، دیاریكردنی شوێن و كات، دەستنیشانكردنی ئەجێندای كارەكان بەپێی كاتی تەرخانكراو)، دواتر باس لە رۆژانی بەڕێوەچوونی ۆرك شۆپ كرا كە پێویستە پێش جیاكردنەوەی گروپەكان، دەستپێكێك لەبارەی ئامانجی ۆرك شۆپەكەوە روونبكرێتەوە و پاشان راهێنانەكان دەستپێبكات، هاوكات دەبێت لە ۆرك شۆپدا، دەرئەنجام و راسپاردە دیاری بكرێت و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت.
لە وانەی دووەمی ئەم هەفتەیەدا، زانیاری پێویستم لەلا گەڵاڵە بوو، لەبارەی جۆرێكی نوێی فێربوون كە ناوی (Fish-bowel Learning)ە و تیادا فێرخوازان دەكرێن بە دوو گروپەوە، گروپێكیان لەدەرەوەی بازنەكەیە و تەنیا رۆڵیان گوێگرتن و نووسینی تێبینییە و گروپەكەی دیكەش لە شێوەی بازنەیەك گفتوگۆ لەبارەی بابەتێكەوە دەكەن، دواتر ئەم شێوازە لەناو كڵاس بە پراكتیكی جێبەجێكرا، وایدەبینم پێویستە هەندێكجار مامۆستایان ئەم جۆری فێربوونە لە ناوەندەكانی خوێندن پەیڕەو بكەن، چونكە لەگەڵ بنەماكانی (S.C.A) یەكدەگرێتەوە و هەلی زۆر بۆ فێرخوازان دەڕەخسێنێت، بۆ ئەوەی زۆرترین گفتوگۆ لەبارەی بابەتەكانەوە بكەن و بەشدار بن لە دروستكردن ‌و ئاڵوگۆڕی مەعریفە.
هاتینە هەفتەی دووەمی خولەكە و لە وانەی یەكەمدا، وەكو گروپەكەمان سیمینارێكمان لەبارەی بەكارهێنانی فۆتۆ وەك ئامرازێكی فێربوون پێشكەشكرد، تیایدا گوزارشتمان لەوەكرد، كە بەهۆی ئەوەی كاریگەریی وێنە لە زهن و بیركردنەوەی هەر تاكێكدا، زۆر بەهێزترە لە دەق، بۆیە دەتوانرێت فۆتۆ لە ناوەندەكانی خوێندندا وەكو ئامرازێكی فێربوون بەكاربهێنرێت. مۆدیوڵ و ئەزموونی چەند وڵاتێكمان باسكرد، كە بەكارهێنانی وێنەیان كردۆتە بەشێك لە شێوازە هاوچەرخەكانی فێربوون، بەتایبەت لە قۆناغە بنەڕەتییەكاندا.
تێبینییەكانی مامۆستای خولەكە پەیوەست بە سیمیناری تیمەكەمان، هانی داین بۆ ئەوەی سیمیناری باشتر و كوالێتی بەرزتر ئەنجام بدەین، ئەمە جگە لەوەی سوودێكی زۆرم بینی لە سیمیناری گروپەكانی دیكە، كە تایبەت بوون بە شێوازە هاوچەرخەكانی دیكەی فێربوون. لە سیمینارەكانی ئەم خولەدا، تێبینیم كرد، ئاستی ئەدا و دەنگ و جوڵەی ئەندامانی زۆربەی گروپەكان، بەراورد بە دوو خولی رابردوو، پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بوو، هەستمكرد زۆربەی فێرخوازان بە متمانەی زیاتر و بەبێ شەرم، زانیارییەكان دەگەیەنن، كە ئەمەش بۆ خۆی دەرئەنجامێكی باشە.
لە وانەی دووەمی هەفتەی دووەم، قسەو باس سەبارەت بە بەكارهێنانی (digital tools) كرا لە پڕۆسەی فێركردن، بەو پێیەی ئامرازە دیجیتاڵییەكان ئاسانكاریی زۆری بۆ مامۆستایان و فێرخوازان دەستەبەر كردووە، بەتایبەت لە بواری وەرگرتنی فیدباكی فێرخوازان. لەو چوارچێوەیەدا جەخت لەسەر بەكارهێنانی دوو پڕۆگرامی گرنگ كرایەوە، بە ناوەكانی (Padlet, Mentimetr)، بەشێوەیەك هەردوو ئەپەكە سوودیان هەیە بۆ گەیاندنی كۆمێنت و فیدباكی فێرخوازان بۆ مامۆستایان، هاوكات بەهۆی ئەوەی هەردوو پڕۆگرامەكە بە كردەیی لەلایەن مامۆستای ئەم مۆدیوڵەوە راڤە كرا و ئێمەی فێرخوازانیش بۆ نووسینەوەی (Learning Diary) بەكارمانهێنا، بۆیە زیاتر ئەو تێگەیشتنەم لەلا گەڵاڵە بوو، كە ئامرازە دیجیتاڵییەكان چ خزمەتێكی گەورە بە پڕۆسەی فێركردن دەگەیەنن و بە چ ئاستێك فیدباكی فێرخوازانی خێرا كردووە.
دواتر بە كردەیی باس لە پڕۆگرامی (Kahoot) بەمەبەستی دیزاینكردنی پرسیار و وەڵام بۆ فێرخوازان كرا، كە بەكارهێنانەكەی زۆر ئاسانە و یەكێكە لەو ئەپانەی كە دەتوانرێت لە چالاكییەكاندا بەكاربهێنرێت، هەم ئاسۆی بیركردنەوە و زانیارییەكانی فێرخوازان فراوان بكرێت، هەمیش كەشێكی خوێندن و فێربوونی شیاو لەناو كڵاسدا فەراهەم دەكات.
لە بەشێكی دیكەی وانەكەدا، گفتوگۆی چڕ و پڕ كرا لەبارەی كتێبخانەی ناوەندەكانی خوێندن و بەشێك لە بەشداربوون ئەزموونی خۆیان لەبارەی كتێبخانەی زانكۆكانی دەرەوە گێڕایەوە و كۆی بۆچوونەكان ئەوەبوو كە دیزاین و لۆكەیشن و كەشی كتێبخانەكان رۆڵی گرنگیان هەیە لە رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ فێرخوازان، لەو روانگەیەوە، من بەو بۆچوونە بەشداری گفتوگۆكەم كرد، كە ئێستا بەهۆی پێشكەوتنی ئامرازەكانی (ICT)ەوە، مانەوەی كتێبخانە لە زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندنی خستۆتە مەترسییەوە، بەو پێیەی نەوەی نوێ، هێندە خوێندنەوەیان لە رێگەی فایلی (pdf)ەوە لەلا گرنگ و گونجاوە، هێندە ویستیان بۆ خوێندنەوەی سەرچاوە كاغەزییەكان نییە، هەر ئەمەشە وایكردووە كتێبخانەكان ناچار بن، بەشی زۆری كتێبەكانیان بكەن بە (pdf) و وەكو خزمەتگوزارییەكی دیجیتاڵی بۆ فێرخوازانی بەردەستبخەن.
لەكۆتایی وانەی دووەمی هەفتەی دوومدا، پرسێكی دیكە لەنێوان مامۆستای خول و بەشداربوون لەسەر ئاستی گروپەكان شەنوكەو كرا كە تایبەت بوو بە بابەتی (First Day of Class teacher)، دوای گفتوگۆیەكی پێنج خولەكی، گروپەكەمان ژمارەیەك بنەمای دیاریكرد بۆ یەكەم رۆژی مامۆستا لەناو كڵاسدا، كە گرنگترینیان بریتی بوو لە: (خۆناساندنێكی كورت، ئاشنابوون بەرایی بە بیركردنەوە و رفتار و لایەنی دەروونی فێرخوازان "ئەویش لە رێگەی رەخساندنی گفتوگۆی كراوەوە"، پۆشینی جلوبەرگێكی فەرمی، دركاندنی چەند زانیارییەكی كەسی، پیشاندنی چەند ڤیدیۆیەكی كورت..تد)، دواتر مامۆستای خول چەند خاڵێكی گرنگی دیكەی سەربار كرد و ئاماژەی بەوەدا، كە پێویستە هەر لە یەكەم رۆژدا، مامۆستا كۆرس بوكەكەی بۆ فێرخوازان نمایش بكات و ئامانج وانەكە و ئەركی فێرخوازان روون بكاتەوە.