Innovative Pedagogy & Assessment Tools by ALI ABAS KHALUF

The First Section - Innovative Pedagogy (Teaching Method)
کات کاتی مۆدیوڵی سێیەمە، دوای مۆدیوڵی دووەم ڕاستەوخۆ داخڵی مۆدیوڵی سێیەم بووین، ئەویش مۆدیوڵی
(Innovative pedagogy and Assessment Tools).
سەرەتاو لەیەکەم ڕۆژی ئەو مۆدیوڵە، پێداچونەوەیەکی خێرامان کرد بە دوو مۆدیڵەکەی پێشوو، وە پەنجە خرایە سەر کێشەو گرفتەکانی مۆدیوڵی دووەم و بەگشتی   خاڵی لاواز و خاڵی بەهێزی هەردوو مودیوڵەکە گەنگەشە کرا.

دواتر وەک دەرچەیەک بۆ داخڵ بون بۆ مۆدیوڵی سێیەم، مامۆستایانی بەڕێز زۆر بە ڕوونی هێڵە گشتییەکانی ئەم مۆدیوڵەیان بۆ ڕوون کردینەوە و ئاشنایاین کردین بەوەی پێویستە چی بخوێنین و لەکۆتایی مۆدیوڵەکە چی فێر ئەبین.

لە هەفتەی دواتر، ئاشنای ڕێگاکانی وانەوتنەوەبووین کە لە ڕێگەیەیوە ئاشنای چەندین ڕێگای نوێ وسەردەمییانە بووین کە پێشتر ئاشنای نەبووم، کە گرنگترین و سەرنج ڕاکێشترینیان  و نوێترینیان بە بڕوای من ئەم جۆرانەبوون(The Snowball method) و (Drama Based pedagogy) بوو.
لە هەفتەی دواتر، ئەوەمان بۆ ڕونکرایەوە کە ئەو ڕێگایانەی کە لەهەفتەی ڕابردوو باسمانکرد دەبێت مامۆستا هەمە چەشنی بکات لە بەکارهێنانی، و نابێت مامۆستا وابەستەی یەک تۆڵ و ڕێگابێت بۆ وانەوتنەوە سەرباری ئەوەی ئەو ڕێگایە چەند نوێ و کاریگەر بێت لەسەرەتادا، چونکە بە پێی کات  ئەو ڕێگا نوێیە بۆ خوێندکارەکە بێزار کەر دەبێت چونکە هەمیشە بابەتێک یان ڕێگایەک کە زۆر دووبارەت کردەوە ئەبێت بە بابەتێکی ڕۆتینی و ڕوحی تامەزڕۆبوونی خوێندکار بۆ خوێندنەکەی لە ئاستێکدا جێگیر ئەبێت یان بەرەو خوار دەچێت، بۆیە پێویستە ڕێگاکانی وانەوتنەوە هەمەچەشنەبکەین تا خوێندکار بێزار نەبێت لە شێوازی وانەوتنەوەی دووبارە.

The Second Section -Assessment Tools
لە هەفتەكانى دواتردا، کە بەشی دووەمی ئەم مۆدیوڵەدا بوو، تیایدا ئاشنای توڵەکانی هەڵسەنگاندنی خوێندکار بووین، ئاشنای (3) جۆری گشتی بوین کە بەکاردێت بۆ هەڵسەنگاندن، ئەویش هەریەکە لە (formative - peer-self - summative).
ئەوەی بۆمان ڕوون بویەوە کە لە ڕابردووە وە تاکوو ئێستاش زۆربەی مامۆستایان تەنها جۆری (summative) بەکار دێنن کە ئەویش هۆکارە بۆ ئەوەی توانای خوێندکار پەرەنەسێنێت، چونکە زیاتر لەم جۆرەدا تیشک ئەخرێتە سەر ئەنجام نەک فێربوون، پێچەوانەی دوو جۆرەکەی تر کە ئامانج و مەبەست لێی فێربوون و بەرزکردنەوەى توانای خوێندکارە بەدرێژای کۆرسەکە.
ڕوونکرایەوە کە جیاوازی نێوان  (evaluation) و (assessment) چییە و (assessment) بۆ هەڵسەنگاندنی زانیاری و کۆزانی نییە بەتەنها، بەڵکوو بۆ هەڵسەنگاندنی (Skill) و (Attitude) ی فێرخوازە و ئامانج لێی بەرزکردنەوەی توانای خوێندکارە نەک بڕیاردانی کۆتایی و تەواو.
لە هەفتەی پێش کۆتایی مۆدیوڵەکەدا، ئاشنای پێودانگێک بووین بەناوی (Rubric) کە بۆ من زۆر سەرنج ڕاکێش و زۆر بەسوود بوو، کە هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی کێشە لەنێوان مامۆستا و خوێندکار، وە متمانەی زیاتر دروست ئەکات لەنێوانیاندا و وەهۆکارێکە بۆ ئەوەی خوێندکار ئاشنای ئەو پێودانگانەبێت کە لەسەری هەڵەسەنگێندرێت، کە دەتوانرێت بۆ گشت چالاکی ڕۆژانە و تاقیکردنەوەکان بەکار بهێنرێت.
هەڵبەت لەسەرەتادا کەمێک ئاڵۆز بوو، بەڵام دواتر و دوای ئەنجامدانی پڕۆسەکە بە شێوەی پڕاکتیکی کەهەر گروپێک ناونیشانێکی هەڵبژاردبوو، زیاتر ئاوێتەی بابەتەکە بووین و زیاتر چوینە ناو قوڵای وردەکارییەکانی، بۆمن بابەتێکی زۆر زۆر گرنگ بوو لەم مۆدیوڵە.

The Third Section - PBL
لە کۆتا هەفتەی ئەم مۆدیوڵە، پێمان وترا کە کێشەیەکی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر شێوازی (PBL) ئامادەبکەین، و لە زنجیرە پانێڵێکدا بەئامادەبوونی جەنابی وەزیر و سەرۆی زانکۆ بیخەینە ڕوو بە دیاریکردنی چارەسەری پێویست و ڕوون.
ئەوەبوو وەک گروپی (4) لە گروپی (B)  بابەتێکی گرنگمان ئامادەکرد کە بیرۆکەی یەکێک لە ئەندامانی گروپ بوو ئەویش (م.سەرمەد) بوو، لەسەر پرسی پلە بەرزکردنەوەی زانستی بوو وەناونیشانی بابەتەکەمان بە (داڕشتنەوەی پلەبەرزکردنەوەی نازناوی زانستی) بوو، سەرەتا من و هاوڕێم (م.سەرهەد) بابەتەکەمان پێشکەش کرد وەک فلتەری یەکەم تاوەکو لەلایەن ستافی پێداگۆجییوە هەڵبسەنگێندرێت بۆ باشی بابەتەکە و دروست داڕشتنەوەی بابەتەکە، دواتر لەلایەن ستافی پێداگۆجی یەوە هەڵبژێردراین وەک بابەتێکی گرنگ لە پانێڵستەکەدا بەشداری بکەین.
بەڕێز (م.سەرمەد)  لە گروپەکەماندا بە باشترین شێوە لە پانێڵستەکەدا بابەتەکەی باس کرد و بووە جێگەی دەستخۆشی ئامادەبووان.