محمد احمد مصطفى by MOHAMMED AHMED MUSTAFA

Learning diary on Innovative pedagogical Methods and Assessment Tools له‌به‌رواری 18-1-2023 ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ستمان كرد به‌ خوێندنی مۆدیۆڵی سێیه‌م تایبه‌ت به‌ شێواز و میتۆده‌كانی فێركردن ، له‌ بینای سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆی سلێمانی – كه‌مپی نوێ ، له‌م مۆدیۆڵه‌دا مامۆستایانی به‌ڕێز (م.سته‌م و م.میران) له‌گه‌ڵماندا بوون هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خێرامان كرد به‌ ماناو ناوه‌ڕۆكی پێداگۆجی وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك و زیاتر چه‌سپاندنی ئامانج و به‌رهه‌مه‌كانی . پاشان ئه‌وه‌ فێربووین كه‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ زیاد له‌ سێ سه‌د ڕێگاو شیوازی جۆراوجۆی هه‌یه‌ ، هه‌ر گروپێك له‌و حه‌وت گروپه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌ دیاریكرابوون ، دوو میتۆدی بۆ دیاریكرا تا له‌وانه‌ی داهاتوو به‌شێوازی پرێزنته‌یشن پێشكه‌شی بكه‌ین ، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و دوو میتۆده‌ی به‌ر گروپی ئێمه‌ كه‌وت بریتی بوو له‌ ( the snowball method، collaborative learning method ) .ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌م دوو میتۆده‌ تێگه‌یشتین له‌كاتی ئاماده‌كردن و خوێندنه‌وه‌ له‌سه‌ری ئه‌مه‌یه‌: میتۆدی یه‌كه‌م: فێربوونی هاوبه‌ش collaborative learning methodستراتیژی فێربوونێكی گشتگیره‌ كه‌ له‌ پلاندانان و جێبه‌ جێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات ، كه‌ تیایدا خوێندكاران دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر گروپی بچوكدا ، ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر گروپێك له‌ نێوان 4-6 خوێندكار دایه‌ ، خوێندكارانی گروپ كارلێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م كارلێكه‌دا یه‌كتر فێر ده‌كه‌ن ، به‌ مه‌رجێك هه‌مووان به‌رپرسیاریه‌تی فێربون له‌ ئه‌ستۆ بگرن له‌ناو گروپه‌كه‌دا بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ خوازراوه‌كان له‌ ژێر چاودێری و ڕێنمایی مامۆستادا .ڕۆڵی مامۆستا له‌ فێربوونی هاوبه‌شدا ( سه‌ركردایه‌تی ، ڕێنوێنی ، دانانی یاساكانی گروپ ، هه‌ڵسه‌نگاندن ).گرنگترین سووده‌كانی میتۆدی فێربوونی هاوبه‌ش:1/ زۆربوونی پاڵنه‌ری فێربوون .2/په‌ره‌پێدانی تواناكانی بیركردنه‌وه‌.3/بره‌وپێدانی په‌یوه‌ندی نێوان خوێندكاران.4/پته‌وكردنی تواناكانی هاوكاری.5/پته‌وكردنی متمانه‌ به‌ خۆ بوون .6/باشبوونی ئاستی ده‌ستكه‌وته‌كان.پێكهاته‌كانی میتۆدی فێربوونی هاوبه‌ش:1/ پێكهێنانی گروپ و دانانی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانی.2/ ڕێكخستنی چالاكییه‌كانی گروپ و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانیان .3/ ڕۆڵ بۆ ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ دیاری بكرێت .4/ په‌ره‌پێدانی كارلێكی چالاك له‌ نێوان ئه‌ندامانی گروپدا.5/ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی سه‌ركردایه‌تی و كۆڵنه‌دان و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی.ستراتیژییه‌كانی:1/ پێویسته‌ گروپه‌كان ئه‌وه‌نده‌ بچووك بن كه‌ هه‌مووان بتوانن سه‌رنجیان له‌سه‌ر بۆچوونی یه‌كتر هه‌بێت.2/ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ پێویسته‌ له‌به‌رچاو بگیرێت ، بابه‌تی دیسكیشن ده‌بێت مشتومڕاوی بێت یان له‌ شێوه‌ی پرسیارێكدا بێت بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی مشتومڕاویی و چالاك.3/ هه‌ڵسه‌نگاندن پێویسته‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی لێپرسینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنان.4/ ڕاپۆرت و فیدباكێكی به‌رده‌وام پێویسته‌ بۆ پڕۆژه‌كانی گروپی درێژخایه‌ن .میتۆدی دووه‌م: ته‌كنیكی تۆپی به‌فر the snowball methodشێوازێكی چالاكه‌ كه‌ یارمه‌تی خوێندكاران ده‌دات چه‌مك و بابه‌ته‌كان به‌ هاوبه‌شی بكه‌ن و فێری یه‌كتری بكه‌ن ، ئه‌م ته‌كنیكه‌ ڕێگه‌ به‌ خوێندكاران ده‌دات به‌ گروپ كار بكه‌ن و وورده‌ وورده‌ زانیاریه‌كانیان بونیاد بنێن.بۆچی به‌كار دێت ؟1/ بۆ پێشخستنی به‌شداری چالاكانه‌ له‌ پڕۆسه‌ی فێربووندا.2/ بۆ یارمه‌تیداتی فێرخواز بۆ فێربوونی چه‌مكی نوێ و ڕاستكردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌ هه‌ڵه‌كان.3/ بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندی و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و شیكاری.4/ یارمه‌تیدانی فێرخوازان بۆ فێربوونی پێشوه‌خته‌ و بونیادنانی فێربونی نوێ له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆوه‌.چۆن ئه‌نجام ده‌درێت ؟1/ ناساندنی بابه‌ته‌كه‌ و پێدانی هه‌ر زانیارییه‌كی پێویست به‌ قوتابییان .2/ ڕێگه‌ به‌ خوێندكاران بده‌ كه‌ به‌ناو بابه‌ته‌كه‌دا بڕوانن و ڕاستییه‌ سه‌ره‌كیه‌كان بنوسن.3/ فێرخوازه‌كان ڕاستییه‌كان یان بیرۆكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ .4/ ئه‌و دوو جووته‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌چن و كۆمه‌ڵێك له‌ چوار قوتابی پێكده‌هێنن ، دواتر پڕۆسه‌كه‌ فراوانتر ده‌كرێت .5/ ورده‌ ورده‌ گروپه‌كان كۆبكه‌ره‌وه‌ تاوه‌كو هه‌موو پۆله‌كه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێویست بوو.سووده‌كان:1/ چالاكانه‌ خوێندكاران سه‌رقاڵ ده‌كات.2/ قوتابی ده‌بێته‌ مامۆستا.3/ ده‌رفه‌ت بۆ هاوكاریكردن ده‌ڕه‌خسێنێت.زیانه‌كانی:1/ مه‌حاڵه‌ هه‌ڵه‌ی نمونه‌ گرتن دیاری بكرێت.2/ ناتوانرێت بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاماریی له‌ به‌رچاو بگیرێت. پاشان فێر بووین:هه‌ڵسه‌نگاندن كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌ و به‌هێزی فێركردن و فێربوونه‌ پێویسته‌ مامۆستا قوتابیه‌كانی هه‌ڵبسه‌نگێنێت تا له‌ڕێیه‌وه‌ بتوانێت كون كه‌له‌به‌ری وانه‌ و ئاستی خوێندكارانی بۆ ده‌ربكه‌وێت ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێناسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ین ده‌توانین بڵێین بریتیه‌ له‌و ته‌كنیك و ئامرازانه‌ كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌ كارده‌هێنرێت بۆ دیاری كردنی ئاستی فێر خوازان له‌ به‌دیهێنان و چه‌سپانی ئه‌نجامه‌ دیاریكراوه‌كانی فێربوون. 1/ هه‌ڵسه‌نگاندن (التقییم) ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك ئامانجه‌كانی فێربوون دیاری بكرێت و كۆتایی پێ دێت به‌ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ئامانجه‌كانی فێربوون به‌دیهاتووه‌ . 2/هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ین به‌خاتر ئاڕاسته‌ كردنی پڕۆسه‌ی فێربوون ، و شاره‌زابوون له‌ ئاستی وه‌رگرتنی قوتابیان بۆ زانست و زانیاری.3/ هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ پێ ی كات بۆ سێ جۆر دابه‌ش ده‌بێت :یه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی كۆرس تا بزانرێت خوێندكار چی فێربووه‌ .دووه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ناو كۆرسه‌كه‌ بۆ زیاتر فێربوون و فێركردنی خوێندكاره‌. سێیه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندێك كه‌ خوێندكاران بۆ خۆیان ده‌یكه‌ن ئه‌م جۆره‌ش كاتێكی دیاریكراوی نییه‌ .4/ له‌ ڕوویه‌كی تره‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن چه‌ند جۆرێكی تری هه‌یه‌، له‌وانه‌ :یه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی دیاریكارانه‌ ( التقییم التشخیصی) كه‌ به‌هۆیه‌ خاڵی لاواز و به‌هێزی خوێندكاران و مه‌هاره‌ت و ئاستی زانستیان ده‌زانرێت .دووه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی دامه‌زره‌كی ( التقییم التكوینی) به‌ هۆیه‌وه‌ بره‌و به‌ فێركردن ده‌درێت. سێیه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی مسۆگه‌ره‌كی ( التقییم التأكیدی) ئامانج لێی زانینی ئه‌وه‌یه‌ ئایا هه‌تا ئێستا زانیاریه‌كان به‌سود بوون یان نا؟شێوازه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن:ده‌كرێت به‌ گوێره‌ی بار و دۆخ و پسپۆڕی و لایه‌نی دارایی و ئاگا لێبوونی كه‌سایه‌تی خوێندكاران هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ چه‌شن ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام چه‌ند شێوازێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانین له‌ هه‌موو كات و دۆخێكدا به‌كاری بهێنین وه‌كو ( ڕۆژانه‌ی فێربوون "لێرنین دایه‌ری" ، پرسیاری فره‌ هه‌ڵبژارده‌ ، پرسیاری وه‌ڵامی كورت ، پێشكه‌شكر دنی بابه‌ت به‌زاره‌كی ، گروپ دروست كردن و پێدانی ئه‌رك، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرفت و كێشه‌یه‌ك پاشان چاره‌سه‌ركردنی ، گه‌شتی زانستی) . پاشان له‌وه‌ تێگه‌یشتین كه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یام له‌ پریزنته‌یشن یان نوسیندا گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك ڕۆڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و چاكتر و باشتر ده‌توانیت به‌هۆیه‌وه‌ په‌یامه‌ك بگه‌یه‌نیت.پاشان ئه‌وه‌ فێربووین كه‌ له‌وانه‌ ووتنه‌وه‌دا ده‌توانین چه‌نده‌ها ڕێگه‌ و ئامراز به‌كاربهێنین تا زیاتر و زۆرتر سود بگه‌یه‌نین به‌ فێرخوازان ، له‌وانه‌ كاری به‌ كۆمه‌ڵ به‌ دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌ و گروپ بۆ خوێندكاران تا هه‌موو تێكڕا گفتوگۆی بابه‌تێكی دیاری كراو بكه‌ن ، كه‌ تیایدا هه‌موو ئه‌ندامانی گروپ به‌شداری ده‌كه‌ن و ئامانجه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن و كاتی گونجاو له‌ شوێنی گونجاودا داده‌نێن بۆ كۆبوونه‌وه‌یان ، به‌رنامه‌ی ئیش و كاریان ڕێك ده‌خه‌ن.یه‌كێكی تر له‌ شێوازه‌كانی وانه‌ ووتنه‌وه‌ وانه‌ووتنه‌وه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی دروست كردنی ئه‌نجومه‌نێك یان كۆڕێك به‌شێوه‌ی بازنه‌یی كه‌ تیایدا چه‌ند كورسیه‌ك داده‌نرێت پێشكه‌شكاران له‌سه‌ری داده‌نیشن جگه‌ كورسیه‌ك نه‌بێت كه‌ به‌ به‌تاڵی ده‌هێڵَرێته‌وه‌ ، پاشان له‌ده‌وری ئه‌و بازنه‌ بچوكه‌دا بازنه‌یه‌كی تر گه‌وره‌ دروست ده‌كرێت كه‌ پێك دێت له‌ ئاماده‌بووان ، یه‌كێكیش ده‌بێت به‌ لیده‌ری ئه‌نجومه‌ن و گفتوگۆكه‌ ، هه‌ر كه‌سێك له‌به‌شدار بوان قسه‌ی ته‌واو بوو هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڕواته‌وه‌ ناو ئاماده‌بووان و كه‌سێكی تر دێته‌وه‌ ناو بازنه‌ی گفتوگۆكه‌ .یه‌كێكی تر له‌ شێوازه‌كانی وانه‌ ووتنه‌وه‌ و فێربوون بریتیه‌ له‌ شێوازی گه‌ڕان به‌ شوێن كێشه‌ و چاره‌سه‌رێكدا ، كه‌ تیایدا خوێندكار له‌ بابه‌تێك ده‌كۆڵیته‌وه‌ و كێشه‌كه‌ی دیاری ده‌كات و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌ ، بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كاره‌ به‌ باشترین شێوه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی جێ به‌جێكات ،له‌وانه‌ :1/ ده‌ست نیشانی كردنی پرسیاره‌كان .2/ دانانی پلانی فێركاری .3/ دیاریكردنی ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ته‌واوی كاره‌كه‌ .4/ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رچاوه‌ی پێویست .5/ ئه‌نجامی كۆتایی.ئێمه‌ش وه‌كو خوێندكارانی خولی شه‌شه‌می پێداگۆجی له‌ كۆتایی ئه‌م مۆدیۆڵه‌دا به‌ یارمه‌تی م.سته‌م و م.میران به‌دوای چه‌ند كێشه‌یه‌كدا گه‌ڕاین له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و چاره‌سه‌رمان بۆ دۆزییه‌وه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی كرا به‌ پانێڵێك و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌شداریان تێدا كرد و بابه‌ته‌كانیان زۆر به‌ هه‌نده‌وه‌ وه‌رگرت .له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ده‌ست خۆشی خۆم له‌هه‌ردوو مامۆستای ڕاهێنه‌ر (م.سته‌م و م.میران ) بكه‌م بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ بوون و خه‌مخواردنیان له‌م مۆدیۆڵه‌ ، به‌ڕاستی سودی چاكمان بینی و فێری زۆر شت بووین كه‌ پێشتر نه‌مان زانیبوو .