My epic padlet by Renas Qadr Hama Rashid

پوختەیەک دەربارەی Innovative Pedagogical Methods and Assessment Tools

Learning diaryTO(Innovative pedagogical and Assessment tools)PREPARED BYRenas qadr hamaLearning dairy ئەم مۆدیوڵە سێهەمین مۆدیوڵی خولی ڕاهێنانی (پێداگۆگی بوو)لەگەڵ مامۆستا میران بەتواناو شارەزای خۆی دەستمان پێکرد لەبەرواری(٢٢/٨/٢٠٢٢) بێگومان ئەم مۆدیوڵەش گرنگی خۆی هەیە وپرۆسەیەکی کاریگەر دەبێت بۆ ئێمە لە وانەکانی سەرەتادا باس لە پێداگۆگی نوێ و ڕێگاو ئامڕازەکانی هەڵسەنگاندن کرا هەروەها باس لە دەرئەنجامی فێربوون و شارەزاییەکانی سەدەی (٢١) و هەروەها توخمە سەرەکی وکاریگەرەکانی پێداگۆگی وشێوازەکانی وانەوتنەوە کرا بابەتەسەرەکیەکانی ئەم مۆدیووڵەش بریتیبوون لەTeaching methodsEnvironment teachingAssessment tools:Teaching methodsڕێگاکانی وانەوتنەوە بریتیە لە کۆمەڵێک کاروچالاکی بەرنامە بۆ داڕێژراو مامۆستا لەناو پۆلدا پێی هەڵدەستێت بەمەبەستی هێنانەدی ئامانجەکانی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن کەئەویش گۆڕانکاریکردنە لە مەعریفەو بیرکردنەوەو لایەنەکانی تری ڕەفتاری فێرخواز. ئەوەی لێرەدا گرنگە پێویسە مامۆستا جیاوازی بکات لەنێوان ڕێگاو شێواز. ڕێگای وانەوتنەوە بەرفراوانترە لەشێوازی وانەوتنەوە واتە هەرڕێگایەکی وانەوتنەوە دەتوانرێت بەچەندەها شێواز(ستایل) جیاجیا پێشکەش بکرێت بۆنمونە چەند مامۆستایەک دەتوانن ڕێگای وانەوتنەوەی (گفتوگۆ دیالۆگ) بەکاردەهێنن بەڵام بەشێوازی جیاجیا بۆ نموونە مامۆستایەک زۆر جوڵەدەکات دەست دەجوڵێنیت لەکاتی ڕونکردنەوەی بابەتەکە قسەخۆشە نوکتەیەکی خۆش دەکات مامۆستایەکی تر تەنها لەسەرکورسیەک دادەنیشێت و هیچ جوڵەیەک ناکات بەم شێوەیە .....هتد .ڕێگاکانی وانەوتنەوە زۆرجۆراوجۆرن هەریەکەیان خاڵی بەهێزو لاوازی خۆی هەیە واتە تاوەکوئێستا رێگایەکی گشتی سەرتاسەری نیە کەبۆ هەموووانەو قۆنا‌غەکانی خوێندن گونجاوبێت، بەڵکوهەریەکەیان بۆبابەت و قۆناغێک زیاترگونجاوە مامۆستای سەرکەوتوو ئەوکەسەیە کەبۆ بابەت و قۆناغ و کاتی پێویست ڕێگای وانەوتنەوەی گونجاو هەڵبژێریت و بەباشترین شێواز بابەتەکە بگەیەنێتە فێرخوازەکان.چەند ڕێگایەکی گشتی هەن کەهەموو مامۆستایەک پێویستە شارەزایان بێت لەبەر ئەوەی گشتین وتایبەت نین بەبوارێکی پسپۆڕیەکی دیاریکراو هەموومامۆستایەک دەتوانێت سودیان لێوەربگرێت و لەبوارو پسپۆڕی خۆیدا بەکاریان بهێنێت لە ماوەی ئەم مۆدیوڵەدا مامۆستا باسی رێگاکانی وانەوتنەوەی بە شێوازێکی بەرفراوان باسکرد لەگەڵ بەژداربووەکان هەوەها چەندین رێگای وانەوتنەوەی جۆراوجۆری بە بەژدار بوەکان ئاشناکرد هەروەها هەموو بەژداربوەکان کرابوینە شەش گرووپی شەش کەسی کەهەر گروپێک بەجیا باسیان لە ڕێگایەک لە ڕێگاکانی وانەوتنەوە کرا سەرەتا گروپی یەکەم باسی(ڕێگای پڕۆژە) یان کرد پوختەی ئەم ڕێگایە ئەوەیە کە کە فێرخوازان جالاکیەک ئەنجام دەدەن دەربارەی بابەتێک یاخودکێشەیەک لەم ڕێگایەدا فێرخوازان خۆیان ئازادن لەهەڵبژاردنی بابەتەکە پڕۆژەکە سودی ئەم ڕێگایە یەوەیە فێرخواز خۆی بەدوای کۆکردنەوەی زانیاریدا دەگەڕێت فێری گیانی هاوکاری دەبێت لەگەڵ هاوپۆلەکانیدا متمانەی بەخۆی زیاد دەبێت بەڵام لایەنی خراپی ئەم ڕێگەیە ئەوەیە لەوانەیە کۆنتڕۆڵکردنی کات زەحمەت بێت چونکە پڕۆژەیە ڕەنگە تێچوی مادی بوێت کەهەندێک فێرخواز ڕەنگە یەوتوانا مادیەی نەبێت گرووپی دووەم(ئاڵوگۆڕی خوێندکار) ئەم ڕێگایە ئەوەیە کەخوێندکارلەڕێگای دامەزراوایەکەوە ئەنجام دەدرێت خوێندکار لەکلتورێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کلتورێکی تربەسێوەیەکی گشتی دووجۆری هەیە یەکەم (هەفتەیەک بۆ سێ مانگ) جۆرەکەی تریان (لەساڵێکەوە بۆ شەش مانگ) لایەنی باشی ئەم ڕێگایە ئەوەیە ئەم خوێندکارە ئاشنای کلتورو شوێنێکی تر دەبێت زمان فێر دەبێت دەرفەتی مانەوەی پێدەدرێت لەو ووڵاتە کەبۆی چووە.گرووپی سێهەم باسی ڕێگای(ڕۆڵ بینینیان )کرد ئەم شێوازە فێرخوازخۆی بخاتە شوێنی کەسێکی ترولەجیاتی کەسێکی تر خۆی ڕۆڵی ئەوکەسێتیە بگێڕێت ووەک ئەو ڕەفتاروهەڵسو کەوت بکات ناوەڕۆکی ئەم ڕێگایەئەوەیە کەفێرخوازەکان بەهاوکاری مامۆستاکەیان ڕۆڵەکسن لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکەن هەرکەسەو ڕٶڵی یەکیک لەکارەکتەرەکان دەبینێت لەڕێگای ڕۆڵ پلەی فیری ئەوەدەبیت کەلەناوکۆمەڵگەدا دەیان وسەدان ڕٶڵ هەیە هەرڕۆڵەو تایبەتە بەکەس وپیشەوپلەیەک دەبێت مرۆڤ بەئەوشێوەی کەڕۆڵەکە پێویستی پێیەتی رەفتاربکات یەم ڕێگایە زیاتر بۆ قۆناخی پێش قوتابخانە گونجاوە .گرووپی چوارەم باسی ڕێگای(گەشتی زانستیان کرد)وەک یەکێکیتر لەڕێگەکانی وانەوتنەوە لەگرنگترین وباشترین هۆیەکانی فێرکردن گەشتی زانستیە لەبەرئەوەمامۆستاچەندبەتواناولێهاتووزیرەک بێت چەند زمانزان وپاراوبێت چەند بڕوانامەی بەرزی هەبێت ئەوا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت وەک خۆی زانیاری وڕاست ودروستی جیهانی دەرەوە بهێنێتە ناوپۆل وبیگەیەنێتە خوێندکارەکان بەڵام گەشتکردن بۆ ئەو جێگایەو بینینی ڕاستەقینەی شتەکان دەتوانێت بەباشترین شێوە سەرجەم زانیاری و ووردەکاریەکانی ئەو شوێنە لە مێشکی خوێندکار بچەسپێنێت لەبیری نەچێتەوە گرووپی پێنجەم کەگروپەکەی من بوو باسی ڕێگای(فۆتۆگرافی مانکرد)وەک یەکێک لەڕێگەکانی وانەوتنەوە کەبریتیە لەفێرکردنی جۆراوجۆرلەسەربنەمای وێنەوشێوازەکانی وێنە وبەکارهێنانی وێنە ئەزموونێک لەپەروەردەی بینراودا بەشێوەیەکی گشتی وێنە گاریگەری خۆی هەیە لەناوەندەکانی فێرکردندا لەڕێگەی وێنەوە دەتوانین بابەتێک نمایش بکەین وتەیەک هەیە کە دەڵێت وێنەیەک بەهای هەزار ووشەی هەیە لەوانەیە ڕاست بێت لەوانەشە وانەبێت ڕاستی ئەوەیەکەیەک وێنەی بەرجەستەکراو دەتوانێت ببێتە هاندەرێکی زیندووبۆبەرهەمهێنانی هەزاران وشەو بیرکردنەوەی جۆراوجۆرو داهێنەرانە سەرچاوەی وێنەکانیش بریتیە لە گۆڤارەکان ڕۆژمێرەکان ڕیکلامەکان پڕۆسەی فێرکردن وبەکارهێنانی وێنەکان لە پڕۆگرامی خوێێندندا پشتگیری لێدەکرێت و بەکار دێت.یارمەتی قوتابیان دەدات بۆبیرکەوتنەوەو وانەوبابەتە قوڵەکان ئەم شێوازە ئامڕازێکی نموونییە لە زۆربەی ناوەندەکانی فێربووندا وێنەگرتن ڕیگەت پێدەدات چیرۆکێک بگێڕیتەوە لەڕێگەی وێنەوە باسی ڕوداوێک بکەیت کەپێشتر ڕوویداوە.بەم شێوازە باسی ئەم چەند ڕێگایە کران و گفتوگۆی چڕلەنێوان بەژداربووەکانداکران زانیاری ئاڵوگۆڕکران لە من وەک خۆم لەم وانەیە دا زۆرسودم بینی لەوانەکانی دواتردا

Environment teaching ژینگەی فێربوون کاریگەری زۆری لەسەر پڕۆسەی فێربوون فێرکردن هەیە مەبەستیش لەژینگەی پۆل واتە لە هەموو لایەنەکانەوە فێرخواز هەست بە ئاسودەیی وئارامی بکات تێیدا یەکێک لەوخاسیەتانەی کەپێویستە لە ژینگەی فێربووندا خاسیەت وخەسڵەتی مامۆستایە لەپرۆسەی فێربوندا ئامانج فێرخوازە بەڵام مامۆستا فاکتەرێکی گرنگە لە پرۆسەکە واتە دەبێت مامۆستا لەلایەنی زیرەکی وهەڵچوونی وکۆمەڵایەتی وجەستەییەوە ئامادەکرابێت توانای فێرکردن وتێگەیاندنی فێرخوازانی هەبێت شارەزای ڕێگاکانی وانەوتنەوەو تییۆرو شێوازەکانی فێرکردن و فێربوون وبەکارهێنانی چەندەها ئامڕازی ڕوونکردنەوەی هەبێت هەروەها خاسیەتی فیزیقی وسوشتیەکانی پۆل کەپەیوەستە بەبوونی کەل وپەل ولابۆرو تاقیگەو کتێبخانەو ئامڕازو کەرەستەکانی ڕوونکردنەوەبەرنامەو پڕۆگرامی خوێندن یەکێکی ترە لەفاکتەرەگرنگەکان ڕۆڵی سەرەکی لەپڕۆسەی فیرکردن و فێربووندا هەیە دەبێت بەپێی ئاست وتەمە ن وقۆناغی فێرخواز دابنرێت هەروەها ڕەچاوی جیاوازی تاکایەتی فێرخواز بکرێت هێزە دەرەکیەکان هۆکارێکی ترە کەکاریگەری لەسەر ژینگەی فێربوون دروست دەکات واتە ڕاوبۆچوون وڕۆشنبیری وفەلسەفەو کەلتوری کۆمەڵگە ڕەنگدانەوەی خۆی لەپڕۆسەی فێرکردن وفێربوون هەیە ئێمە لێرەدا چی فێربوین فێری ئەوەبوین کەدەبێت شێوازی وانەوتنەوە لەگەڵ فێرخواز جۆراوجۆری تێدابێت ژینگەی پۆل بەجۆرێک ڕێک بخرێت کەبەشێوازێک فێرخواز فێرببێت بەپیێی ئەو ئامانجە پەروەردەییەی کە دانراوە دەبێت ژینگەی پۆلیش بەجۆرێک بێت هەمولایەنەکان لە خۆ بگرێت لایەنی دەروونی جەستەی جیاوازی تاکایەتی لەنێوان خوێندکاران بکرێت هەموو ڕێگاو شێوازە جیاوزەکانی وانەوتنەوە بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی فێربوون سودی هەبێت کارای فێربوون پەیوەندی بەئاستی هەبوون و دابینکردنی ئامێرو ئامڕازەکانی فێرکردن هەیە کەتایبەتن بە پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ نمونە ناتوانین فێرخوازفێری مەلەوانی بکەین ئەگەر حەوزومەلەوانگەیەک نەبێت بەم شێوەیە پێویستە هەموو پێداویستیەکان بەردەست بن هەروەها بەکار هێنانی تەکنەلۆجیا لە ناو پۆل وەک لاپتۆپ داتاشۆدەبێت مامۆستا شارەزای لە تەواوی هەبێت بەمەبەستی فێربون و خوێندنی ئۆنلاین هتد.. .هەروەها مامۆستا دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ بەژداربوان کردەوە و زانیاری ئاڵوگۆڕ کرا لەگەڵ یەکتردا هەروەها مامۆستا باسی لە ئەزموون کرد لە زانکۆ لەگەڵ خوێندکارەکان لە ناوپۆل ئەزموون وەربگرن لەڕێگەی ئەوبابەتەی پێیان دەوترێت پێویستە فێربون کاراو کاریگەربێت بۆ ئەوەی تاکێکی بەسود بۆ کۆمەڵگەو داهاتوو دروست ببێت کەهەم سودی بۆ خۆی وهەم بۆ کۆمەڵگا هەبێت بەگشتی ئەگەرباس لەژێنگەو ناوەندەکانی فێربوون بکەین لەکوردستان زۆر بەداخەوە کەتائێستاش لە زۆر ڕووەوە کەم وکورتی لە دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوی فێربوون و فێرکردندا هەیە بۆنموونە لەبچوکترین پێداویستیە سەرەتاییەکان کەموکورتی هەیە وەک سیستمی ساردی وگەرمی دابین نەکردنی بینای گونجاو دەبینین ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە پۆلێکی بچوککدا کە هەم بارگرانی بۆ فێرخوازو مامۆستاش دروستکردووە

Assessment Toolsهەڵسەنگاندن بریتیە لە پڕۆسەیەکی سیستەماتیک لەلایەن کەسانی پسپۆڕو کارامە پڕاکتیزە دەکرێت بۆگەیشتن بە ئەنجام وتێگەیشتنێکی دییاریکراو لەڕێگای تاقیکردنەوەی ئەو گریمانانەی پەیوەندیان بە ئاستی ئەو فێرخوازە هەیە هەڵیدەسەنگێنین بۆ ئەوەی ڕەفتارەکانی دیاری بکەین وئاستی چەندایەتی وچۆنایەتی کارلێککردنی لەگەڵ ژینگەی کۆمەڵایەتی ومەعریفەی سەردەم و زانیاریەکانی ناو پڕۆگرامی خوێندن دیاری بکەین .لەبواری پەروەردەدا مەبەستی سەرەکی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن بریتیە لە بڕیاردان لەسەر مەوداو ئاستی گونجاندنی پڕۆگرام بۆ فێرخوازەکان دیاریکردن ودەست نیشانکردنی لایەنە بەهێزو لاوازەکانی پڕۆگرام دیاریکردن و زانینی خاڵەبەهێزو لاوازەکانی فێرخواز هەروەها هەڵسەنگاندن یارمەتی مامۆستا دەدات تالە ڕێگەیەوە خۆی بناسێت هەست بە وخاڵە بەهێزو لاوازەکانی ڕێگاو شێوازەکانی وانەوتنەوەیی و پەیوەندیەکانی لەگەڵ فێرخواز بکات بەگشتی چەند جۆرێک هەڵسەنگاندنمان هەیە هەڵسەنگاندی پێشەکی کەئامانجی دییاریکردنی ئاستی فێرخوازە بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر ئاست وتوانای مەعریفی وڕەفتاری لەبوارێک لەبوارەکاندا.هەڵسەنگاندنی بنیادی هەیە هەندێک جار بەم جۆرە هەڵسەنگاندنە دەوترێت پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی بەردەوام لەبەر ئەوەی مامۆستایان لەسەرەتای پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردندا تاکۆتای پڕۆسەکە بەردەوام ئاستی فێرخوازان هەڵدەسەنگێنن بەمەبەستی ئاستی ئەکادیمی وڕەفتاریان هەروەها دەستنیشانکردنی لایەنی لاوازو بەهێزیان بۆئەوەی لەکاتی پێویست چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزنەوە هەڵسەنگاندنی کۆتایی لەکۆتای وەرزی خوێندنیان کۆتای ساڵی خوێندندا ئەنجام دەدرێت هەڵسەنگاندن بەپێی بەپێی جۆری بابەت وتەمەنی فێرخواز دەگۆڕێت تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆنموونە هەڵسەنگاندن لەبابەتی زانستە مرۆڤایەتیەکان جیاوازە وەک هەڵسەنگاندن لەبە شە پزیشکیەکان یاخود هەڵسەنگاندن لە قۆناغی سەرەتای جیاوازە ووەک لە قۆناغی زانکۆ بەشێوەیەکی گشتی چەندین جۆری هەڵسەنگاندنمان هەیە کە مامۆستا دەتوانێت بەکاری بهێنێت لەگەڵ فێرخواز وەک (کویز لە ناو پۆلدا،پرسیارو وەڵامی زارەکی،نوسینی ئەکادیمی،سیمینار،پڕۆژە.....) .لەماوەی ئەم مۆدیوڵەدا مامۆستامیران باسی لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندن کرد هەروەها باس لە تاقیکردنەوەی فێرخواز کرا ئەنجامدانی چەندین چالاکی لەگەڵ بەژداربواندانیشاندانی چارتێک کەباسی لە پڕۆسەی فێربون و فێرکردن دەکردوەهەروەها ئەو هۆکارانەی کاریگەریان لەسەر ئەم پڕۆسەیە هەیە وەک ژیانی کارکردن جیهانگیری گەشەکردنی تەکنەلۆجیا نوێکاری بەردەوامی و بەرپرسیاریەتی چالاکی خزمەتگوزاریەکان هەریەکێک لە گروپەکان بە جیا شیکردنەوەو لێکدانەوەی خۆیان بۆ کرد وگفتو گۆیەکی زانستی کرا سودمان لێوەرگرت هەروەها چالاکی کویز کرا لەلایەن مامۆستا میران لەگەڵ بەژداربوان لە ڕێگەیkahoot ئەم ئەپڵیکەیشنەوە کە ڕاستەوخۆ لەداتاشۆپرسیارەکان نیشان دەدراو بەژداربوەکان وەڵامیان دەدایەوە دواتر ئەنجامەکە نیشان دەدرا لەتەوەریەکی تردا باس لە تاقیکردنەوە کرا گرنگی تاقیکردنەوە چیە و چ کاتێک بکرێت دیاریکردنی کاتی تاقیکردنەوە بۆنموونە تاقیکردنەوەی مانگانە یەک سەعاتە کۆتای ساڵ سێ سەعات سودی چیەو چۆن تاقیکردنەوەیەکی باش بکەین بۆ نموونە دروستکردنی لیژنەی تاقیکردنەوە دانانی پرسیارەکان بەشێوەیەکی ڕێک وپێک کە فێرخواز لێی تێبگات لە چوار چێوەی بابەتەکە سودی بۆ فێرخواز هەبێت چەندین گفتو گۆی زانستی لە گەڵ بەژداربوەکان کرا سودم لێوەرگرت.لەوانەکانی دواتردا لەگەڵ مامۆستا کاروان چەندین تەوەرەو بابەتی گرینگ باسکران هەر سەبارەت بە تاقیکردنەوەو پڕۆسەی هەڵسەنگاندن هەروەها مامۆستا کاروان باسی لە ڕوبریکrubric کرد کە ڕێبەرێکە بۆنمرەدانان لەسەربنەمای کۆمەڵێک پێوەر کەیارمەتی مامۆستادەدات هەڵسەنگاندنی خوێندکار بکات هەروەها باسی لە مینی شیت کرد minisheetکەبۆمامۆستایە بۆ ئەوەی معدەلی خوێندکار دەربکات بەبەرنامەی ئێکزڵ دەکرێت دەتوانێت هەموو چالاکیەکانی تێدا دابنێت وەک سیمینار،فیدباک چالاکی ڕاپۆرت....هەروەها لەچالاکیەکی تردا مامۆستا داوای لەبەژداربوان کرد کە ڕپۆرتی تاقیگەی ئەنجام بدەن هەر گروپێک بەجیا لەسەرپۆستەرێک دروستی بکات وباسی بابەتێک بکات هەمووگرووپەکان چالاکیەکەیان ئەنجام داو لەگەڵ بەژداربوان گفتوگۆکرا گروپەکەی من بابەتێکی میدیایمان باسکرد بەتاقیکردنەوەی تاقیگەی توانیمان سودی لێوەربگرین دواتر بۆمان دەرکەوت بەشەکانی دیکەش دەتوانن سودی لێوەربگرن لێرەدا بۆمان دەرکەوت ئەگەرچی بابەتەکە ئاڵۆزیشبێت دەتوانین بەگرووپ زیاتر زاڵببین بەسەرئامادەکردنەکەیدا من وەک خۆم سودم لەم مۆدیولە بینی ئەزموونێکی گرنگ بو بۆم لەکۆتایدا زۆر سوپاسی هەردوو مامۆستای بە ئەزموو مامۆستا میران و مامۆستا کاروان دەکەم بە هیوای سەرکەوتن .